وەفده‌كێ هەرێما کوردستانێ ب سه‌ره‌دانه‌كا فه‌رمی گه‌هشته بەلجیکا
ZNA – هه‌ولێر
وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا و یەکێتی ئەوروپا،گه‌یشتنه ئه‌و ولاته.
به پێ زانیارییه‌كان، بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەکەدا وەفدی هەرێمی کوردستان چاوی بە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا بکەوێت و لە گەڵ وەزیری دەرەوە و وەزیری ئابووری و بازرگانی کۆبیتەوە.
وەفدەکەی هەرێم بە سەرۆکایەتی عەلی سندی وەزیری پلاندانان سەردانی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکایان کردووە و سەردانەکە لە سەر داوای فەرمی (خێرت بۆرژوا) سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا بووە.
ئەم سەردانە لە دوای سەردانی فەرمی (خێرت بۆرژوا) سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا بۆ هەرێمی کوردستان دێت کە لە سەر بانگێشتی فەرمی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە مانگی ئایاردا بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامی دابوو و له چوارچێوه‌ی چاڵاكیه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا دێت به مه‌به‌ستی دروست كردن و پتەوکردنی په‌یوه‌ندی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری له گه‌ڵ به‌لجیكا.
فلانده‌رز یه‌كیكه له سێ هه‌رێمه‌كه‌ی به‌لجیكای فێدێرال و دانیشتوانی هۆڵه‌ندی زمانه و له ٦.٥ ملێۆن كه‌س پێك دێت و له روی ئابووری و سیاسی پێگه‌ی به‌هێزی هه‌یه و به یه‌كێك له گرنگترین هه‌رێمه‌كانی ئه‌وروپا و جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکە بڕیارە وەفدی هەرێمی کوردستان چاوی بە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا بکەوێت و لە گەڵ بەرێز ستیلیانیس کۆمیساریای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری مرۆڤی کۆ بێتەوە و چەندین کۆبوونەوەی تر لە گەڵ لەیەنە گرنگەکانی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام بدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
