شبكة لالش الاعلامية

جاف: شاندێ هەرێمێ به‌حسێ ریفراندۆمێ كر کردووە

جاف: شاندێ هەرێمێ به‌حسێ ریفراندۆمێ كر کردووە

بەغدا -KDP.info-ImageThumb (1)

ئەندامە كوردێكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێ، شاندی هەرێم لە بەغدا قسەی لەسەر بابەتی ڕیفراندۆمی هەرێم كردووە و هەنگاوی نوێ لەگفتووگۆكاندا هاتۆتە ئاراوە.

دوێنێ 29ـی ئاب (نێچیرڤان بارزانی) بە سەرۆكایەتیی شاندێكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدراڵ كۆ بووەوە. پێوەست بەم سەردانەی شاندەكەی هەرێم (د. ئەشواق جاف) بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “ڕاستە چەند مەلەفێكی جێی ناكۆكی هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا، بەڵام هەمیشە هەردوو لا جەختیان لە گفتوگۆی بەردەوام كردووەتەوە.

ئێمە ئەگەر جیاش ببینەوە و سەربەخۆشبین دەبێ پەیوەندییەكی باشمان لەنێواندا هەبێت و دوو دراوسێی باشی یەكتر بین.”

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕوونیشی كردەوە: “هەرجۆرە گفتوگۆیەك لەگەڵ بەغدا بكەین دەبێ بەردەوام بین لەسەر سیاسەتی سەربەخۆكردنی ئابووری هەرێمی كوردستان، چونكە ئەگەر زۆر نێوانیشمان ئاسایی بێت و هیچ كێشەیەك نەبێت لەوانەیە وەكو ئیستا بۆ فشار دروستكردن دووبارە قوتی خەڵك بخەنە مەترسییەوە. با وەكو ئەوان بەردەوام بین لە گفتوگۆ و دریژە بە سیاسەتەكەی خۆشمان بدەین.”

(جاف) ئاشكراشی كرد: “لە سەردانەکەی پێشوودا باس لە بابەتی ڕیفراندۆم كرا، ئەمجارەش دیسانەوە قسە لەسەر ڕیفراندۆمی هەرێم كراوە لە بەغدا. باس لە مەلەفی ئەمن و ئاسایش بە تایبەتیش ڕزگاركردنەوەی مووسڵ كراوە. باس لە مەلەفی نەوتیش كراوە. هەنگاوی نوێش لە گفتوگۆكەدا هاتووەتە ئاراوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌مریكا دێ حه‌شدا شه‌عبی ژ ده‌ڤه‌رێن كوردستانی ده‌رێخیت

Lalish Duhok

وەزیرێ ناڤخۆيا ئەلمانیا داخوازا له‌زكرنێ د هنارتنا پەنابەران دكت

Lalish Duhok

هیڤیدار ئه‌حمه‌د: 984 كه‌س كربوونه‌ شه‌هید كو دبنیاتدا شه‌هید نه‌بووینه‌

Lalish Duhok