“پارتا نەتەوا سکۆتلەند پشتگريێ ل ڕیفراندۆما هەرێمێ دکت”
هەولێر-KDP.info-
نەتەوە’ی سكۆتلەند ڕایدەگەیێنێ کە پارتەکەی هەموو پاڵپشتییەكی خۆی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیێنێ، هەروەها حكوومەتی سكۆتلەند ڕێز لە هەر بڕیارێكی هەرێمی كودرستان دەگرێ كە بۆ ئایندەی خۆیان بیدەن و هەموو هاوكاری و پاڵپشتییەكی لۆجیستی و مرۆیش دەكەین.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە (ستیفن گێسن)ـی ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا و وتەبێژی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا سەربە پارتی نەتەوەی سكۆتلەند و شاندی یاوەری كرد، كە پێك هاتبوون لە (مۆرەیگ هیدسون)ـی بەرپرسی ڕێكخراوی (ۆیستمەنیستەر فاوندەیشنفۆر دیمۆكراسی) و (جەیمس برۆسیرتون)ـی بەرپرسی كۆمیونیكەشنی پارتی نەتەوەی سكۆتلەند.
هێمن هەورامی بە ناوی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە سپاسی پارتی نەتەوەی سكۆتلەندی كرد، كە وەختی خۆی بە فەرمی بانگهێشتی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد بۆ بەشداری كۆنگرەی حزبەكەیان و ئەم سەردانەیان بۆ هەرێمی كوردستان؛ هەورامی ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و عێراق و بەتایبەتی هەرێمی كوردستانی بۆ شاندی میوان خستە ڕوو و تیشكی خستە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەمبارەیەوە بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوانگە و سیاسەتی حزبەكەی لەو بارەیەوە گەیاندە شاندی میوان، هەورامی پێی وابوو بەردەوام بوون لەگەڵ حكوومەتی ناوەند بە مانای پەشەكشەكردنە لە دیموكراسیەت و گەشە سەندن، چونكە ئەزموونێكی مێژووییمان هەیە لەگەڵ حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق، كە هەریەكەیان لە فۆرمێكی جیاوازەوە دەستەڵاتی وەدەستەوە گرتووە، بەڵام تەواوكەروو جێبەجێكەری ئەو ستراتیژییەتە بووە كە پێشتر لە فۆرمێكی دیكەدا بە پاساوی نابەجێ كوردیان جینۆساید و كیمیاباران كردووە، لە ئێستاشدا بە پێشێلكردنی دەستوور و بڕینی قووتی كوردستان دەستیان بە سیاسەتی نەپساوەی ڕابردووی خۆیان كردووە. پارتی دیموكراتی كوردستان و جەنابی سەرۆك بارزانی لەم ڕوانگەیەوەیە كار بۆ سەرخۆبوونی هەرێمی كوردستان دەكە بە گەڕانەوە بۆ دەنگی خەڵك، نامانەوێت بەشێك بین لە حکوومەتی شكستخواردوو عێراق، بۆیە عێراقی دوای داعش هەمان عێراقی پێش داعش نامێنێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتە چەوتەی حكوومەتی عێراق.
ستیفن گێسن لەلایەن خۆیەوە سپاسی هەورامیی كرد بۆ وەها پێشوازییەك و خستنەڕووی دواپێشهاتەكان؛ ئەوەشی ڕاگەیاند كە پارتی نەتەوەی سكۆتلەند هەموو پاڵپشتییەكی خۆیی بۆ ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دەكات، لەبەر ئەوەی ئەزموونێكی باشمان هەیە لە چۆنیەتی شێواز و میكانیزمی ڕیفراندۆم و گفتوگۆكردن لەگەڵ حكوومەتی ناوەند بۆ زیاتر بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد، هەروەها حکوومەتی سكۆتلەند ڕێز لە هەر بڕیارێكی هەرێمی كودرستان دەگرێن كە بۆ ئایندەی خۆیان بیدەن و هەموو هاوكاری و پاڵپشتییەكی لۆجیستیک و مرۆییش دەكەین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
