پۆلیسێن هەولێر 20 تاوانبار دهستهسهركرن
باسنيۆز:
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر عەمیدی مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دەستگیركردنی چەندین تاوانباری ڕاگەیاند كە تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە.
لە كۆنگرەكەدا بەرێوەبەری پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوە كرد “لەماوەی ڕابردوو چەندین تاوان لە هەولێر ڕوویان داوە کە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش تاوانبارانیان دەستگیر كردووە كە 10 تاوان ئەنجام دراون و 20 تاوانباریش دەستگیر كراون.”
هەروەك گوتی: “لە تاوانبارانی دزیكردن كە دوو تاوانبار بەهۆی دزینی ئۆتۆمبێل لە هەریر دەستگیر كراو ن تاوانبارانی دووەمیش 4 كەسن و دوای ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ پۆلیس دەستگیر كراون.”
ئەو تاوانانەی كە تایبەتن بە كوشتنی ئەو هاووڵاتیەی باوكی كوشتووە تاوانبارەكە دەستگیر كراوە و تاوانی كوشتنی دووەمیش كە سێ كەس تۆمەتبارن، بەهۆی بوونی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە گەڕەكی كووران هاوڕێیەكی خۆیان كوشتووە و بەپێی مادەی 406 دەستگیر كراون.”
3 باندی دزیكردن دەستگیر كراون و 2 باندیان ڕادەگەیەنین و باندی سێیەم بەهۆی ئەوەی كە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ تەواو نەبووە، بۆیە وێنەكانیان ناخەینەڕوو، بەڵام بەپێی مادەی 443 دەستگیر كراون.
تاوانبارێك لۆرییەك گەنمی جووتیارانی دزیوە و دەستگیر كراوە، هەروەها تاوانبارانی دیكەی دزیكردن كە سێ كەسن و لە دووكانێكی پارەگۆڕینەوە دزییان کردووە و دەستگیر كراوون.
هاوکات دەستگیركردنی دوو تاوانباری دیكە كە تاوانی دزییان ئەنجام داوە لە ماڵان و دوو تاوانباری دیكە كە تەنیا ئۆتۆمبێلیان دزیوە و خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن دەستگیر كراون و دوو تاوانباری دیكە كە تاوانی دزییان لە ماڵان ئەنجام داوە، بەپێی ماددەی 443 دەستگیر كراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
