شبكة لالش الاعلامية

ئوسترالیا پێنگاڤێن دى بۆ شەرێ دژی داعش دئێخته‌ به‌ر

ئوسترالیا پێنگاڤێن دى بۆ شەرێ دژی داعش دئێخته‌ به‌ر 

رووداو – کانبێرا242925Image1

حکومەتی ئوسترالیا هەنگاوی نوێ بۆ شەڕی دژی داعش دەگرێتە بەر و سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە هۆشداری دەدات لە هاندانی خەڵک بۆ دژایەتی موسڵمانانی ئوسترالیا.

ماڵکۆڵم تێرنبوڵ، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی، جگە لەوەی داوای هاوکاری هەمووانی کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، هەنگاوی نوێی وڵاتەکەی لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ شەڕی ئەو گرووپە راگەیاند.

سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند ” بەمزووانە یاساکانی دژەتیرۆر هەموار دەکەینەوە بۆ ئەوەی رێگە بە فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری FA18 بدرێت، داعش لە سووریا و عێراق بۆردوومان بکات”.

ماڵکۆڵم تێرنبوڵ باس لەو هێزانە دەکات کە وڵاتەکەی بەنیازە بیاننێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەڵێ ” بەمزووانە هێز دەنێرینە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پاڵپشتی هێزەکانی شەڕی تیرۆر و مەشق و پێدانی چەک بەو هێزانە”. ئەو کە داعشی بە گەورەترین هەڕەشە دانا بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکە، داواشی لە پەرلەمانتاران کرد خۆیان بەدوور بگرن لە دژایەتی و گوتەی نەشیاو دژی موسڵمانان.

سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، دەبێت داعش لەلایەن عێراقی و سوورییەکان خۆیانەوە لەنێوببرێت ” هێزی ئاسمانی ئێمە، هەروەها راهێنەر و هێزە تایبەتییەکانمان گرنگی خۆیان دەبێت لە پاڵپشتیکردنیان، بەڵام گرنگە سووری و عێراقییەکان سەرکردایەتی شەڕەکە بکەن و، سەربکەون بەسەر رێکخراوەکە و ئاشتی بگەڕێننەوە”.

لەبارەی ئاوارەکانەوە گوتی “هاوکاریکردنی هێزەکان و مەشقپێکردنیان بە هەموارکردنەوەی یاساکان، هاوکار دەبێت بۆ سەقامگیرکردنەوەی ناوچەکە و دەبێتە پاڵپشت بۆ عێراق کە سەرکردایەتی کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی خۆی بکات، دەبێت ئەو خەڵکانەی دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان ئارامییان بۆ دابین بکرێت، بۆیە ئێمە دەبێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بین”، لە کۆتاییشدا سەرکوەزیرانی ئوسترالیا گوتی ” بەڵام پێش ئەوە دەبێت بەرەنگاری داعش ببینەوە و، لەنێویان ببەین، بۆ ئەو کارەش هێزی بەرگری ئوسترالیا لەهێڵی پێشەوەی شەڕی دژی داعشن و هاوکار دەبن، دەبێت داعش لە شوێنی مانەوەیان بکەینە ئامانج و جگە لەوە چارەسەری دیکەمان نییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌ڤپه‌یمانییا چار قۆلى هاته‌ هه‌لوه‌شاندن

Lalish Duhok

شێخ جەعفەر: گرووپێ 16ی ئۆکتۆبەر يێ ناڤ ئێکه‌تی رێككه‌فتن بۆ تەسلیمکرنا هەموو کوردستانێ کريە

Lalish Duhok

عێراق رێ ب هه‌رێمێ دده‌ت نه‌فتا كه‌ركووكێ بهنێرته‌ ده‌رڤه‌

Lalish Duhok