شبكة لالش الاعلامية

UN ژ میلیشیاتێن عێراقێ نیگەرانە

UN ژ میلیشیاتێن عێراقێ نیگەرانە

K24 – ھەولێرkampiawarakaniraq

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی راگەیاند لە بارەی بەکارھێنانی منداڵان لەلایەن میلیشیا عێراقییەكانەوەوە.

لیزا گراندێ، رێکخەری بواریمرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەبارەت بەو راپۆرتانەی کە باس لەوە دەکەن گرووپە چەکدارەکانی عێراق، ژمارەیەکی زۆر منداڵیان تێدایە و لە شەڕەکاندا بەکاریان دێنن، گوتی، چەکدارکردنی منداڵان جێگەی قبووڵ نییە و ئێمەش وەک نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر نیگەرانین لەو راپۆرت و وێنانەی بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە بەکارھێنانی منداڵان لەلایەن ئەو مێلیشیانەوە.

ئەم لێدوانانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (ھیومان رایتس وۆچ) راپۆرتێکی لە بارەی گرووپی حەشدی نیشتمانی سوننەکان بڵاوکردەوە و لە راپۆرتەکەدا ئەو گرووپە تۆمەتبار کرابوو بەوەی منداڵ بەکاردێنێت بۆ ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی شاری مووسڵ.

ئەمە لە کاتێکدایە رێکخراوەکە مانگێک لەمەوبەر حەشدی شەعبی بەھەمان کار تۆمەتبار کرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێکەم رۆژا بەھیا دلۆڤان ئدریس بارزانی ل پیرمام ھات دانان

Lalish Duhok

داعش ب 90ملیار دۆلارا زیان گه‌هانديه‌ عێراقێ 

Lalish Duhok

نووری مالکی: دەولەتا یاسایێ و پارتی دیتنێن هەڤپشک هەنە

Lalish Duhok