ساڵح موسلیم: هیڤيدارين حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ هاريكاريا مه بكت
كوردستان تيڤى
ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتیك په‌یه‌ده رایگه‌یاند هاتنی توركیا بۆ ناو سوریا داگیركارییه ، گوتیشی به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌سته كه په‌یوه‌ندی له‌نێوان توركیا و داعش هه‌یه .
ساڵح موسلیم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆكسل وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا قسه‌ی له‌سه‌ر چوونی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی سوریا كرد و گوتی هاتنی توركیا بۆ نێو سووریا داگیركارییه و توركیا ده‌یه‌وێت پرۆژه‌كانی خۆی له رۆژئاوای كوردستان جێبه‌جێ بكات . راشیگه‌یاند به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌سته كه په‌یوه‌ندی له‌نێوان توركیا و داعش هه‌یه و، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌یه‌وێت به‌ڵگه‌ی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كه ببینێت با بێته لای ئێمه .
له‌باره‌ی رژێمی سوریاش ساڵح موسلیم رایگه‌یاند هه‌ركاتێك سوپای سووریا هێرشی كردبێته سه‌رمان وڵاممان داوه‌ته‌وه ، به ده‌ست حكومه‌تی سووریا ده‌ناڵێنین. له‌سه‌ره‌تاوه شه‌ڕی حكومه‌تی سووریامان كردووه و شه‌ڕی حه‌سه‌كه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر شه‌ڕی ئێمه و حكومه‌تی سووریا .
له‌باره‌ی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستانیش هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده رایگه‌یاند هیوادارین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریمان بكات .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
