ئه‌لمانیا سه‌باره‌ت ب رۆژئاڤايێ كوردستانێ هۆشداريێ دده‌ته توركیا
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانك والته‌ر شتاینمایه‌ر رایگه‌یاند توركیا مافی پاراستنی سنووره‌كانی هه‌یه، به‌ڵام پێویسته خۆی له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ناو سنووری سوریا دوور بگرێت.
شتاینمایه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له براتیسلاڤا پایته‌ختی سلۆڤاكیا سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا دژی كوردانی رۆژئاوای كوردستانی هۆشداریدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند توركیا له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا ده‌ستی به گێڕانی رۆڵێكی ئه‌كتیڤ له سوریا كردووه كه پێویسته هه‌موومان به‌رژه‌وه‌ندیی به كۆتاییهاتنی شه‌ڕ له سوریا پێش بخه‌ین.
گوتیشی چوونه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ ناو سوریا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه دانوستانی چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا له ژنێف به‌ره‌وڕووی به‌ربه‌ست ببێته‌وه.
بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ حه‌له‌بیش داوای ئاگربه‌ستێكی 48 كاتژمێری كرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و روسیا به گرنگ وه‌سفیكرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
