شبكة لالش الاعلامية

عەبادی: ئەڤ ساله‌ داويا داعشێ يه‌ ل عێراقێ

عەبادی: ئەڤ ساله‌ داويا داعشێ يه‌ ل عێراقێ

رووداو – هەولێر243459Image1

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند ” ئەمساڵ، ساڵی کۆتاییهاتنی داعشە لەڕووی سەربازییەوە، هەر ئەمساڵیش دەچینە نێو شاری موسڵ و خەڵک و خاکەکەی رزگار دەکەین.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی شەشەمی (تیدێکس بەغداد)، کە تایبەتە بە کەسانی داهێنەر و خاوەن بیرۆکەی نوێ، گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی” ئێمە ساڵی پاریش بەشداریی ئەو کۆنگرەیەمان کردووە و، ئەمساڵیش لەکاتێکدا سەرکەوتنی زیاتر بەدەست هاتووە و خاکی زیاتر کۆنترۆڵکراوەتەوە، بەشداری دەکەین”.

لەبەشێکی دیکەی گوتەکانیدا حەیدەر عەبادی رایگەیاند” ئێمە لەپێناو گەلی خۆمان و مرۆڤایەتی لە دژی ئەو تیرۆرستانە شەڕ دەکەین، کە لە دەرەوەی عێراقەوە هاتوونەتە نێو وڵاتەکەمان”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوە دا، سەرەڕای ئەوەی پلەی گەرما لە عێراق گەیشتووەتە 50 پلەی سەدی، بەڵام “گەنجان لە نێو سوپا و بەرەکانی شەڕ بەردەوامن لە سەرکەوتن بەسەر چەکدارە تیرۆرستەکان” و جەختیشی کردەوە لەوەی “ئەمساڵ، ساڵی کۆتاییهاتنی داعشە لەڕووی سەربازییەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل هه‌رێما كوردستانێ 11 تووشبوويێن دی يێن كۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ ‌ده‌ست دا

Lalish Duhok

هەرێما كوردستانێ خۆشحالە ب راپۆرتا سالانەيا ئازادى يا ئایينی ل جیهانێ دا

Lalish Duhok

فازل ميرانى: پۆستێ سه‌رۆك كۆمارى دێ د به‌رژه‌وه‌ندا پارتى دا ئێكلا بيت

Lalish Duhok