شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی و شانده‌كێ ئەمریكی كۆمبوون

نێچیرڤان بارزانی و شانده‌كێ ئەمریكی كۆمبوون

رووداو- هەولێر243773Image1

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی لیژنەی كاروباری سەربازی ئەمریكی و باڵیۆزی نوێی واشنتن لە بەغدا كۆبووەوە و “هەردوولا هاوڕابوون رێگای سەربازی تاكە رێگا نییە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ”.

رۆژی یەكشەممە 4-9-2016 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی ئەمریكی كۆبووەوە، كە پێكهاتبوون لە سیناتۆر مارتن هێنرچ، لە لیژنەی كاروباری سەربازیی ئەنجوومەنی پیران و دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە عێراق و كین گرۆس، كۆنسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی راگەیێندراوێكی ماڵپەڕی حكومەت، لە كۆبوونەوەكەدا شاندی ئەمریكا ستایشی خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستانیان لە پێشوازیكردن لە ئاوارە و پەنابەران كردووە و ئاماژەیان بە سەركەوتنە بەردەوامەكانی پێشمەرگە لە شەڕی داعش كردووە.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە عێراق كرد و سوپاسگوزاریی هەرێمی كوردستانیشی بۆ سەرۆك و گەلی ئەمریكا دووپاتكردەوە، كە هەر لە سەرەتای هەڕەشە و هێرشەكانی داعشەوە بۆ سەر هەرێمی كوردستان هاوكاری سەربازییان پێشكەش كردووە و هۆكارێكی گرنگ بوو هاوكێشەكان لە بەرەكانی جەنگ بۆ بەرژوەندیی پێشمەرگە گۆڕانكاری بەسەردا بێت.

ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە، نێچیرڤان بارزانی پوختەیەكی دەربارەی دوا سەردانی خۆی و شاندی یاوەری بۆ بەغدا و كۆبوونەوە و گفتوگۆ و دیدارەكانی لەگەڵ بەرپرسانی پلە باڵای عێراقی خستەڕوو.

لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە، كە هەردوولا هاوڕابوون كە رێگەی سەربازی تاكە رێگە نییە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ، بەڵكو پێویستە لایەنی سیاسی و مرۆیی پرسەكەش لەبەرچاو بگیرێت و لەو بارەیەشەوە پێویستە هاوكاریی تەواو لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق و هاوپەیماناندا هەبێت، بەتایبەتی بۆ قۆناخی دوای كۆنترۆڵكردنەوە شارەكە و ئاشتەوایی لەنێوان پێكهاتەكانی شاری موسڵ دروستبكرێت و ئاسایش و ژیانێكی ئاساییان بۆ دابینبكرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جڤاتا ناڤه‌ندییا ئێكه‌تیێ نه‌خشه‌رێیا چاره‌كرنا قه‌یرانێن هه‌رێمێ په‌سه‌ند كر

Lalish Duhok

“ھاتنا گەشتیارێن بیانی بۆ ھەرێمێ،زێده‌بوويه‌”

Lalish Duhok

عێراق زێده‌تر ژ 95% پشت به‌ستنێ ب نەفتێ دكه‌ت و هەرێما کوردستانێ 70%

Lalish Duhok