ئه‌ڤ ساله كوليژا هۆنه‌رێن جوان دێ ژماره‌یه‌كا زێده‌تر يا قوتابيان وه‌رگرت
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره بۆ ساڵی خوێندنی 2016 – 2017، كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان، ژماره‌یه‌كی زیاتری قوتابییان وه‌ربگرێت و به‌شێكی نوێش له كۆلێژه‌كه ده‌كرێته‌وه.
دكتۆر عه‌بدولخالق محه‌مه‌د، راگری كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵ قوتابییان بۆ هه‌ر یه‌ك له به‌شه‌كانی میوزیك، شێوه‌كاری، سینه‌ما و دیزاین له كۆلێژه‌كه وه‌رده‌گیرێن.
راگری كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی راشیگه‌یاند، هه‌رچه‌نده پێشتر بڕیاردرابوو، كه ئه‌مساڵ قوتابی بۆ به‌شه‌كانی سینه‌ما و شانۆ وه‌رنه‌گیرێن، به‌ڵام ئێستا ئه‌و بڕیاره گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و ته‌نها به‌شی سینه‌ما قوتابی وه‌رده‌گرێت.
له باره‌ی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابی له به‌شه جیاجیاكانی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان، دكتۆر عه‌بدولخالق محه‌مه‌د راگری كۆلێژه‌كه رایگه‌یاند، نابێت قوتابییان كۆنمره‌یان له 60 كه‌متر بێت.
سه‌باره‌ت به درێژه‌پێدانی خوێندن له به‌شه‌كه، وه‌ك ده‌رچووانی په‌یمانگه و خوێندن به سیسته‌می پارالێل، راگری كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌یه‌ك نزیكدا بڕیاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه ده‌رده‌چن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
