شبكة لالش الاعلامية

“دەروازێ سەرزێڕ پەیوەندیێن ناڤبه‌را تورکیا و ھەرێمێ ب ھێزتر دکت”

“دەروازێ سەرزێڕ پەیوەندیێن ناڤبه‌را تورکیا و ھەرێمێ ب ھێزتر دکت”

هەولێر-KDP.info-ImageThumb (2)

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ دەڵێ، دەروازەی نێودەوڵەتیی سەرزێڕ لە نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستاندا، لە ئێستادا تەنھا بۆ گەشتیاری و کۆمەڵایەتییە. گوتیشی، لە پاشەڕۆژێکی نزیکیشدا دەبێتە یەکێک لە دەروازە بەھێزەکانی بازرگانی لە نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستاندا.

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ (سامی ئوشانە گۆرگیس) راگەیاند “دەروازەی نێودەوڵەتیی سەرزێڕ لە نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو روویەکەوە گرینگی بۆ ھەرێمی کوردستان و تورکیا ھەیە. لە ئێستادا زیاتر بە مەبەستی گەشتیاری و سەردانی کۆمەڵایەتی سوودی لێوەردەگیرێت، بەڵام لە ئایندەدا دەبێتە یەکێک لە دەروازە ھەرە گرینگەکانی بازرگانی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان”.

(سامی ئوشانە گۆرگیس) بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “لە ئێستادا ھاووڵاتییان بۆ مەبەستی گەشتیاری و کۆمەڵایەتی بە ڤیزا و پاسیۆرت دەتوانن ھاموشۆ بکەن لە نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان. مامەڵەی ھاووڵاتییانیش لە رێگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق رایی دەکرێت”.
لەبارەی ئەوەیشەوە بۆچی تا ئێستا ئەو دەروازەیە نەبووەتە یەکێک لە دەروازە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ گوتی: “یەکێک لە سەرەکیترین ھۆکارەکان ئاڵۆزی و شڵەژاوی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە بوو بە گشتی کە ئەمە وایکرد بۆ ماوەیەکی زۆر دەروازەی سنووری سەرزێڕ لە نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان دابخرێت، بەڵام خۆشبەختانە لە ئێستادا بەڕووی ھاووڵاتییاندا کراوەتەوە و ھاووڵاتییانی ھەردوولا دەتوانن لە لایەنی گەشتیاری و کۆمەڵایەتییەوە سوود لە دەروازەکە وەربگرن”.
گوتیشی: “بەپێی رێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا بێت و کە چەندین جار کۆبوونەوەمان لەسەر کردووە، دەروازەی سنووریی سەرزێڕ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا دەروازەیەکی بازرگانی دەبێت، تا ئێستا بەھۆی داخستی بۆ ماوەیەکی درێژ لەبەر ھۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکە نەبووەتە بازرگانی، بەڵام لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا رێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا پەیڕەو دەکرێت و بۆ مەبەستی بازرگانی دەروازەکە بەکاردەھێنرێت”.
لەبارەی چۆنیێتی بەڕێوەبردنی دەروازەکە و ھەماھەنگی لەگەڵ تورکیا، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ گوتی: “ھەماھەنگی تەواومان لەگەڵ تورکیادا ھەیە بۆ بەڕێوەبردنی کار و چالاکییەکانی دەروازەی سنووری سەرزێڕی نێودەوڵەتی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان. ھەماھەنگییەکانی ئێمە لە ھەرێمی کوردستان لە ئاستی ناحیەی کانی ماسێ و قەزای ئامێدی لەگەڵ قەزای چەڵێی تورکیا دەبێت و ھەروەھا ھەماھەنگی پارێزگای دھۆکە لەگەڵ پارێزگای هەکاری (جۆلەمێرگ) دەبێت لە ھەر حاڵەتێکیشدا پەیوەندی بە یەکترەوە دەکەین و ئاگاداری یەکتر دەکەینەوە لە بارودۆخ و زانیاری نوێ”.

ئەو باسی هەڕەشەکانی چەکدارانی پەکەکەی کرد لە ناوچەکە و گوتی: “بوونی چەکدارانی پەکەکە لە نزیک دەروازەی سنووریی سەرزێر ھەڕەشەیەکە لەسەر دەروازەکە، چونکە تا پەکەکە لە ناوچەکەدا ھەبێت، ھاووڵاتییان ترسی روودانی پێکدادانی سەربازییان لێ دەنیشێت، بەڵام ئەگەر چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکە دوور بخرێنەوە بێگومان خەڵکێکی زیاتر بەبێ ترس و دوو دڵی سوود لە دەروازەی سنووری سەرزێڕی نێودەوڵەتی وەردەگرن”.
(گۆرگیس) لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی بوونی چەکداران لە ھەردوو دیوی سنوورەکە و نەھێشتنی ھەڕەشەکە لەسەر دەروازەکە رێککەوتن بە چارەسەر دەزانێت و دەڵیت: “پێویستە رێککەوتنێک بکرێت تاوەکو ھەڕەشە لەسەر دەروازەکە نەمێنێت، چونکە چەکدارانی پەکەکە لە دیوی تورکیا و دیوی ھەرێمی کوردستان ھەن ئەمەیش راستەوخۆ کاریگەریی نەرێنی خستووەتە سەر دەروازە سنوورییەکە”.
لە بارەی سستیی ھاتوچۆی گەشتیاران و ھاووڵاتییان بەگشتی لە دەروازەکەوە بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ گوتی: “ھاووڵاتییان بە ئاسانی ناتوانن ڤیزا وەربگرن لە رێگەی کۆنسولخانە و باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا ئەمە یەکێکە لە سەرەکیترین ھۆکار کە وایکردووە ھاتوچۆ کەم بێت لە نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان، ئەگەر سیستەمی ڤیزای ئەلیکترۆنی کارا بکرێت بێگومان رۆژانە زیاتر لە ٢٠٠ گەشتیار لە سنوورەکە ھاتوچۆ دەکەن”.
سەبارەت بە چۆنیێتی وەرگرتنی باجیشەوە ناوبراو گوتی: “سیستەمی باج وەرگرتن ھەمان سییستەمی تورکیایە، لەو دەروازەیە فەرمانگەی باج و رسومات وەرگرتمان ھەیە، بەڵام تا ئێستا ھیچ باجێکمان وەرنەگرتووە وەریشیناگرین”.
گوتیشی: “ھەر لە سەرەتای دروستکردنی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی سەرزێڕ لە ساڵی ٢٠١٤ لە ھەردوو دیوی تورکیا و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ھاووڵاتییانەوە دەستکراوە بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە لەلایەن ھاووڵاتییانی ناوچەکە ھەڵستاون بە دروستکردنی چێشتخانە، مۆڵ و مارکێت دەیان پرۆژەی دیکەی بازرگانی”.
بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ ئاشکرایشی کرد، کە ھاوشێوەی ھەموو دەروازەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان کەلوپەل بۆ ناو کوردستان ھاوردە دەکرێت، ھیچ شتوومەکی بازرگانی لە کوردستانەوە بۆ تورکیا و وڵاتان ھەناردە ناکرێت.
دەروازەی سنووری نێودەوڵەتیی سەرزێڕ لە نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێوان پارێزگای دھۆک و پارێزگای هەکاری (جۆلەمێرگ) ھەڵکەوتەی جیۆگرافی دەروازەکە دەکەوێتە سنووری ناحیەی کانی ماسێی سەربە قەزای ئامێدی .
ناوی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتیی سەرزێڕ لە گوندی سەرزێڕ ھاتووە کە یەکێکە لەو گوندانەی سەر سنووی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان لە کۆنەوە زۆرترین زێڕییان لەژێر خاکی ئەو گوندە دۆزیوەتەوە. دەروازەکە لە سنووری گوندەکەیە ئەمەیش ھۆکار بووە کە دەروازەکە بەناوی گوندی سەرزێڕ بکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ سەرەخۆشيێ ل بنەمالا پرۆفیسۆر کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ دکت

Lalish Duhok

حوكمه‌تا هه‌رێمێ دێ 50 هزار كارمه‌ندان دامه‌زرینیت

Lalish Duhok

ئەكرەم كۆنفۆ: ب مەرج خۆ رادەستی پۆلیسان دێ كەم

Lalish Duhok