شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانتاره‌ک:به‌رى سەرێ سالێ مووسل دێ ئێته‌ ئازادكرن

پەرلەمانتاره‌ک:به‌رى سەرێ سالێ مووسل دێ ئێته‌ ئازادكرن

باسنيۆز:71cd140cd46431e9b7adf363453956d7_l

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشی و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بە کاتی ئازادکردنەوەی مووسڵ دەکات و ئەوە دەخاتە ڕوو کە کاتی پرۆسەکە بڕیاری لەسەر دراوە.

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بڕیار دراوە پێش سەری ساڵ، مووسڵ ئازاد بکرێتەوە و ئەو بڕیارەش مەبدەئیەن ڕێککەوتنی لەسەر کراوە”.

ئەو ئەندامەی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھێمای بۆ ئەوە کرد: “یەکێکی دیکە لە سەرکەوتنەکانی ھەرێمی کوردستان، ئەوەیە کە سەرجەم ئەو ھێزانەی بەشداری لە پرۆسەی ئازاکردنەوەی مووسڵ دەکەن، دەبێت ھێزی ناسراو بن و بتوانرێت مامەڵەی فەرمییان لەگەڵدا بکرێت، سەرجەم ھێزەکانیش بە ئاگاداریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە و حکوومەتی عێراق دەبێت، ھەروەھا دەبێت بە ھەماھەنگی جووڵە بکرێت، جا ئەو جووڵەکردنەش بەپێی میحوەرەکان دەبێت، لە میحوەرەکانی پێشمەرگەش سەرپەرشتیکردنی دیارە، ھاوکات لە میحوەری باشووری مووسڵ و میحوەرەکانی دیکەش ئالیەتی سەرپەرشتیکردن، دیاری کراوە”.

شاخەوان عەبدوڵا گوتیشی: “لەسەر ئیدارەدانی شارەکە، بە چاودێری ئەمەریکا، ڕێکاری تایبەت دانراوە و ڕێککەوتنی سەرەتایی لەسەر کراوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لژنا دارایی: دڤێ هه‌فتیێ دا دڤێت پرۆژه‌ یاسایا بودجه‌یێ بهێته‌ په‌سه‌ندكرن

Lalish Duhok

سەرۆکێ حکوومەتێ پشته‌ڤانیا هەرێما کوردستانێ بۆ مافێن پێکهاتان دووپات دکه‌ت

Lalish Duhok

کورده‌ك خۆ بۆ کۆنگرێسێ ئەمریکا کاندید دکت

Lalish Duhok