شاره‌زایان: ئاگربه‌ستا سووریا سه‌ركه‌فتنه بۆ رووسیا
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له رووسیا و ئه‌مریكا رێككه‌وتن له باره‌ی قه‌یرانی سووریاوه هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت و ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن و به‌یه‌كه‌وه دژی گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان بجه‌نگن.
سه‌ره‌ڕای ناكۆكی قووڵی نێوانیان ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌رفه‌تی هاوكاری له نێوان هه‌ردوولادا واڵا كردووه.
ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه پێشینه‌ی نییه له نێوان رووسیا و ئه‌مریكادا.
ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانی كاروباری سیاسی له لێدوانیاندا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایانگه‌یاندووه، ئه‌و رێككه‌وتنه ئاماژه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی رووسیا.
واشنتن تا شه‌وی هه‌ینی رابردوو به‌رده‌وام ره‌تیده‌كرده‌وه، مل بۆ داواكارییه‌كانی رووسیا بدات.
به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری له دوای چه‌ندین كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌ی دوور و درێژ له‌گه‌ڵ هاوتا رووسه‌كه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ، كه له جنێڤ یه‌كدیان بینی گڵۆپی سه‌وزی بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی رووسی ئه‌مریكایی تایبه‌ت به هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی نێوانیان هه‌ڵكرد.
ڤیۆدۆر لۆكیانۆڤ، شاره‌زای كاروباری سیاسی بۆ فرانس پرێس ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌و رازیبوونه‌ی ئه‌مریكا به داواكارییه‌كانی رووسیا ئاماژه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی رووسیا چونكه مۆسكۆ زۆر پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا رازی بكات به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری توندڕه‌وه‌كانی سووریا ببنه‌وه.
خۆرئاوا به به‌رده‌وامی رووسیای به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد، كه پشتیوانی له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات.
رۆژی هه‌ینی رابردوو رووسیا سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی به‌ده‌ستهێنا چونكه ئه‌مریكای ناچار كرد، فشار بخاته سه‌ر گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان تاوه‌كو خۆیان له گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان جیابكه‌نه‌وه به تایبه‌تی له هه‌ردوو پارێزگای حه‌له‌ب و ئیدلب.
به‌شار ئه‌سه‌د ده‌مێنێته‌وه
ئه‌گه‌ر چی رووسیا و ئه‌مریكا نه‌یاری هاوبه‌شیان داعشه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان یارمه‌تی لایه‌نێكی كێشه‌كانی سووریا ده‌ده‌ن، ئه‌مریكا یارمه‌تی به‌رهه‌ڵستكاران و رووسیاش یارمه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌دات.
له چه‌ندین بۆنه‌دا ئه‌مریكا داوایكردبوو، به‌شار ئه‌سه‌د واز له كورسی ده‌سه‌ڵات بهێنێت وه‌ك مه‌رجێك بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتیی و چاره‌سه‌ری سیاسی و ئه‌مریكاش له دوای 2013وه خۆی له وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له دژی رژێمی سووریا به‌دوور ده‌گرێت.
هه‌رچه‌نده دانووستانه‌كانی جنێڤ به‌ڕێوه‌چوون به‌ڵام چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌دیان تێدا باس نه‌كرا.
جۆن كیری رایگه‌یاند، داوای له لاڤرۆڤ كردووه فشار بخاته سه‌ر رژێم بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی بڕیاری ئاگر به‌ست ببێت.
لوكیانۆڤ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له راستییدا رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیش به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ به‌شداری له دانووستانه‌كانی نێوان رووسیا و ئه‌مریكا كردووه. ئه‌وه‌ش دانپێدانانی ناڕاسته‌وخۆیه به‌وه‌ی به‌شار له ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه و هیچی له به‌رامبه‌ر ناكرێت.
رووسیا ئه‌وه‌شی نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه دڵنیا نییه له‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندی ئاگربه‌ست ده‌بن هه‌روه‌ك ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له شوباتی رابردوو به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كالن راگه‌یاندرا و هێنده بڕی نه‌كرد و شه‌ڕ ده‌ستیپێكرده‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
