ههڤپهيمانان دوو هوتێل ل مووسلێ بوردۆمانكرن
رووداو – هەولێر
فڕۆکە جەنگییەكانی هاوپەیمان دوو هۆتێلیان لە موسڵ بۆردوومانکرد، پێگە فەرمییەكانی داعش بۆردوومانەكەیان پشتڕاستكردەوە، بەڵام هیچ زانیارییەكیان لەبارەی زیانەكان بڵاونەكردووەتەوە.
رۆژی سێشەممە 13-9-2016، فڕۆکە جەنگییەكانی هاوپەیمان بەسەرۆكایەتی ئەمریكا، هوتێل موسڵ و هوتێل ئۆپەرەوی-یان لە شاری موسڵ بۆردوومانکرد، ئەو دوو هوتێلە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە وەك بارەگا بەكاردەهێنران، پێگە فەرمییەكانی داعشیش بۆردوومانەكەیان پشتڕاستكردەوە.
ئەو بۆردوومانە لەكاتێكدایە هێزەكانی هاوپەیمانان لە دوێنێ دووشەممەوە 23 هێرشی دیكەی ئاسمانییان كردوونەتە سەر داعش. بەپێی راگەیێندراوێکی رۆژی 12-9-2016 ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا، لەماوەی 24 کاژێردا فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 7 هێرشیان بۆ سەر داعش لە عێراق ئەنجامداون.
هێرشەكان لە نزیک ناوچەکانی روومادی، بەغدادی، گەیارە، تەلەعفەر، سوڵتان عەبدوڵڵا و موسڵ ئەنجامدراون و، بەهۆیانەوە ژمارەیەک یەکەی تەکتیکی سەر بە چەکدارانی داعش و چەندین بنکە، بارەگا و کۆگای چەک کراونەتە ئامانج.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، 16بۆردوومانی دیکە لە سووریا لە نزیک شدادی، رەققە و دێرزوور بۆ سەرداعش ئەنجامدراون، کە کێلگەی نەوتی کراونەتە ئامانج.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، کە مانگی رابردوو بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی بۆردوومانە ئاسمانییەکاندا بۆ سەر داعش، لە مانگی ئابی ساڵی 2014 دا، تاوەکو 27ی مانگی تەمموزی ئەمساڵ 2016 دا، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 14 هەزار و 93 بۆردوومانی ئاسمانیان کردووەتەوە سەر داعش، کە 9 هەزار و 411 یان لە عێراق و 4 هەزار و 682 دیکەیان لە سووریا بوویە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
