ئه‌لمانیا سه‌رجه‌م نوونه‌راتيێن خۆ ل توركیا دائێخستن
خه‌ندان
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له ئه‌نقه‌ره هه‌موو نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له توركیا داخست، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی تیرۆریستی له‌سه‌ریانه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دوێنێ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هۆی پشوی جه‌ژنی قوربان له توركیا نوێنه‌رایه‌تی دیبلوماسی و قوتابخانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له توركیا تا 16 مانگ داده‌خرێن، به پێی ماڵپه‌ری DW ئه‌ڵمانی.
هه‌روه‌ها هۆكاری داخستنی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ پاراستنی ژیانی دیبۆماتكارانی ئه‌ڵمانی و مامۆستایان و خوێندكاران له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی تیرۆریستی.
ماڵپه‌ڕه ئه‌ڵمانییه‌كه نوسیویه‌تی، توركیا له‌م قۆناغەی دواییدا بووه‌ته گۆڕه‌پانی هێرشی په‌كه‌كه و رێكخراوی داعش، له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا له وان له ئه‌نجامی هێرشێكدا زیاتر له 50 كه‌س بریندار بوون و له شاری عه‌نتابیش مانگی رابردوو له ئه‌نجامی هێرشێكی داعشدا زیاتر له 51 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
