شبكة لالش الاعلامية

پێشبینی دئێته‌ كرن ئيران ب رازه‌مەندیيا بەغدا ئاخا کوردستانێ تۆپباران بکت

پێشبینی دئێته‌ كرن ئيران ب رازه‌مەندیيا بەغدا ئاخا کوردستانێ تۆپباران بکت

باسنيۆز:d386e58f8593beed25b14a938da7c49d_l

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مەترسیی تۆپبارانکردنی کوردستان، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخاتە ڕوو و پێیوایە، مەترسی لەسەر ئاسایشی کوردستان دروست دەکات.

د.عەرەفات کەرەم، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “بابەتی تۆپبارانکردنی سنوورەکانی کوردستان، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سیاسییە و سەربازییە، بۆ دژایەتیی ڕوون و ئاشکرایە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان”.
داواشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، کێشەکان بە گفتوگۆی ئاشتییانە چارەسەر بکات، چونکە: “بەهۆی تۆپبارانەوە، خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوون، بەپێچەوانەوە ئەگەر بەردەوامی هەبێت، مەترسیی کاردانەوەی حزبە کوردییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکرێت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەوان نازانن بۆچی حکوومەتی عێراق لە تۆپبارانەکان بێ دەنگە؟ دەشڵێت: “ئەگەر دەبابەیەکی تورکی جووڵە بکات، عێراق هەڵمەتێکی فراوان دەست پێ دەکات، کەچی بەرانبەر بە ئێران بێ دەنگە، بۆیە پێشبینی دەکرێت هێرش و تۆپبارانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە ڕەزامەندی و ئۆکەی بەغدا بووبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا پێشمەرگەى بریارێ ده‌ربارەی لیوايێن هەلوه‌شاندى دده‌ت

Lalish Duhok

ده‌زگه‌هێ لوتكه‌: ئه‌ڤساله‌ 35 هزار ئيراقيان داخوازا مافێ په‌نابه‌ريێ كريه‌ و %70 ژ وان كوردن

Lalish Duhok

سەرۆكێ هەرێمه‌كا كرواتیا هیڤيا سەربەخۆیێ بۆ كوردستانێ دخوازت

Lalish Duhok