پوتین:واشنتۆن نه‌ڤێت رێككه‌فتنا ده‌رباره‌ی سووریا ئاشكه‌را بكت
خه‌ندان
ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نایه‌وێت ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌یان ئاشكرابكات له‌باره‌ی سوریاوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به ئاشكراكردنی ده‌رده‌كه‌وێت كێ پابه‌ندبووه به به‌ڵێنه‌كانی و كێ پابه‌ندنه‌بووه.
ئه‌و وتانه‌ی پوتین له‌كاتێكدایه دوێنێ كۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌دوا ساتدا هه‌ڵوه‌شایه‌وه، كه تێیدا بڕیاربوو ئه‌مریكاو روسیا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌باره‌ی سوریاوه ئاشكرابكه‌ن.
پوتین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له‌په‌راوێزی لوتكه‌ی یه‌كێتی وڵاته سه‌ربه‌خۆكان له بیشكیك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، واشنتۆن روبه‌ڕووی كاری قورس بووه‌ته‌وه له‌سوریا، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه “ئۆپۆزسیۆن و تیرۆریستان” له‌یه‌كتری جیابكاته‌وه، به‌پێی هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ی پێگه‌ی ئارتی روسی.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه پێویسته كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئاسانكاری بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بكه‌ن بۆ شاری حه‌له‌ب، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 9ی ئه‌یلول ئاگربه‌سته‌كه راگه‌یه‌ندرا. به‌ڵام تائێستا كاروانی ئۆتۆمبێله‌كان له‌سه‌ر سنووری توركیا و سوریا گیریانخواردووه.
روسیا كه هاوپه‌یمانی حكومه‌تی سوریایه ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه پشتیوانی لێبكرێت، به‌ڵام فه‌ڕه‌نسا و چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌یانه‌وێت ته‌واوی زانیارییه‌كان له باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌وه بزانن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
