وه‌زیرێ نه‌فتا عێراقێ داخوازييا كاریێ جددی دكت بۆ چاره‌سه‌ركرنیا كێشێن هه‌رێمێ و به‌غدا
خه‌ندان
جه‌بار لوعه‌یبی وه‌زیری نه‌وتی عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جه‌ختیكرده‌وه، له‌سه‌ر كاری جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداو رایگه‌یاند چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادایه.
ئه‌و وتانه‌ی لوعه‌یبی له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق كه ئه‌مڕۆ له كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زیری نه‌وتی عیراق له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، پلانداده‌نێن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و ئاستی وه‌به‌رهێنان له كێڵگه نه‌وتی و غازییه‌كان، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه.
وه‌زیری نه‌وت، جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی كاركردنی جددی بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌بواری نه‌وتدا و وتی ئه‌و هه‌نگاوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردولادایه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
