به‌غدا رازه‌مه‌ندی نیشاندا ل سه‌ر پێدانا پێشینێ ب فه‌رمانبه‌ران ب برێ 10 ملیۆن دیناران
خه‌ندان
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر پێدانی پێشینه به فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت به بڕی (10) ملیۆن دینار بۆ ئامانجی جۆراوجۆر.
وه‌زاره‌تی دارایی له‌راگه‌یه‌نراوێكی كورتدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه رایگه‌یاند، پێشینه‌كه له لایه‌ن بانكی رافیده‌ینه‌وه ده‌درێت به فه‌رمانبه‌ران دوای ئه‌وه‌ی بانكه‌كه نوسراوێكی بۆ وه‌زاره‌ته‌كه به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕێت.
پێشینه‌كه به‌پێی ئه‌و رێنماییانه ده‌درێت كه بانكه‌كه دیاریكردووه‌و فه‌رمانبه‌رانی عیراق ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پێششینه‌كه له‌رێگه‌ی نوسراوی ئه‌لیكترۆنیی تایبه‌ت به بانكه‌كه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
