نوونەرێ تایبەتێ ئەبوبەکر بەغدادی رهڤى..دراڤ و بەلگێن زۆربرينه
مووسڵ-KDP.info-
ئەمڕۆ نوێنەری تایبەتی ئەمیری داعش لە مووسڵ بە پارەیەکی زۆرەوە ڕایکردووە و ١١ چەکداریشی لەگەڵ خۆیدا بردووە.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ (مەحمود محەمەد سلێمان) نوێنەری تایبەتی (ئەبوبەکر بەغدایی) بەرەو دەرەوی وڵات ڕایکردووە و، پارەیەکی زۆری و یانزە چەکداریشی لەگەڵ خۆیدا بردووە؛ زانیاری ھەیە کە ڕزگاری بووە و، چووەتە وڵاتی سێیەم.”
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ئەو نوێنەرەی ئەمیر داعش جگەلەو پۆستە بەڕێوەبەری نهێنپۆلیسی ھەموو مووسڵیش بووە.
دەیشڵێ داعش زۆر ھەوڵیان داوە دەستگیری بکەن، بەڵام پێیان نەگیرا؛ بەڵگەی زۆریشی لەگەڵ خۆیدا بردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
