ئه‌ندامه‌كێ سه‌ركردایه‌تيا پارتی: په‌كه‌كه هه‌ول دده‌ت باره‌گه‌هان ل كوردستانا باشوور دا‌نێت
باسنيۆز:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتیی كوردستان، ئاماژه به‌دۆخی ناوخۆی كوردستانی باشوور ده‌كات و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردستانی باشوور دروست بكات.
نه‌جات حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتیی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19\9\2016، به (باس‌نیوز)ی، ڕاگه‌یاند: “وه‌ك پارتی دیموكراتیی كوردستان، پشتیوانی له گه‌لی كوردستان له هه‌رچوار پارچه ده‌كه‌ین و ده‌ست ناخه‌ینه ناو كاروباری هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستانه‌وه، پێمان وایه هه‌ر پارچه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ده‌بێت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بپارێزرێت و بڕیاری چاره‌نووساز بدرێته ده‌ست گه‌لی كورد له چوار پارچه‌ی كوردستان”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دێموكراتیی كوردستان، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “به‌پێی عورف، ئه‌گه‌ر میوانت بێت، ده‌بێت ڕێز له میوان بگریت و ده‌بێت میوانیش ڕێزی خۆی بگرێت، بۆیه ئێمه له باشووری كوردستان ده‌رگامان كراوه بووه بۆ چالاكی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، به‌ڵام ده‌بینین په‌كه‌كه له هه‌ندێك له ناوچه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان و سنووره‌كان، ده‌ستی به‌داگیركاری كردووه، له كاتێكدا ئه‌وان نه‌یانتوانی به‌رگری له سنووری خۆیان بكه‌ن، ئه‌مڕۆ دێن و ده‌یانه‌وێت له كوردستانی باشوور باره‌گا دابنێن و مه‌ترسی دروست بكه‌ن”. گوتیشی: “ناكرێت وڵاتی ئێمه ئه‌وه‌نده كراوه بێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی كوردستان دروست ببێت، دواتر ئه‌وان هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندنیان ده‌ستپێكردووه كه پێشبینی ده‌كرێت هان بدرێن، بۆیه خه‌ڵكانێك له‌پشت هه‌ڵمه‌ته‌كانیانه‌وه‌ن، هاندانیان پێوه دیاره، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی په‌كه‌كه و یه‌كێتی جگه له زیان بۆ خۆیان، هیچ دیكه نابێت و ده‌رئه‌نجام خه‌ڵكی كوردستان بڕیار ده‌ده‌ن كێ براوه‌یه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
