شبكة لالش الاعلامية

راوێژكاره‌كێ ئەنجوومەنێ رۆحانییا ئێزدیان:پێتڤیه‌ پەکەکە ژ شنگالێ بێته‌ ڤه‌كێشان

راوێژكاره‌كێ ئەنجوومەنێ رۆحانییا ئێزدیان:پێتڤیه‌ پەکەکە ژ شنگالێ بێته‌ ڤه‌كێشان

شنگال-KDP.info-imagethumb

ڕاوێژكارێكی ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدیان دەڵێ، خەڵكی شنگال ترسێكی زۆری لە بوونی ئەم هەموو هێزە جیاوازە هەیە كە هاتوونەتە شنگال و هەوڵی خۆسەپاندن دەدەن؛ ئەم هێزانەی پەكەكە نابێ كێشە و شەڕ بنێنەوە؛ دەبێ ڕێز لە ئیرادە و خەڵك و حكوومەتی هەرێم بگرن و بگەڕێنەوە، تا بە شێوەیەكی دروست خزمەتی شنگال بكرێت.

(كەریم سلێمان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “هەموو كوردە ئێزدی و شنگالییەك چاوەڕوانی شكاندنی یەكجارەكیی داعش و ڕزگاركردنی ئەو ناوچانەیە كە تا ئێستا ڕزگار نەكراون لە چنگی داعش. (سەرۆك بارزانی) ڕۆڵێكی سەرەكیی بینیوە لە ئازادكردنەوەی شنگال و پاراستنی ئێزدییەكان، هەروەها هێزی پێشمەرگە، هێزێكی كاریگەر و یەكەمە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و وەزارەتی پێشمەرگە سەرپەرشتییان دەكات، خەڵكی چاوی لێیانە بۆ ئەوەی تەواوی ناوچەكانیان ڕزگار بكەن”.

ئەم ڕاوێژكارەی ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدیان ئاماژەیشی دا: “شنگال چەندین هێزی جیاجیای سەر بە پەكەكەی لێیە و شەڕی داعش دەكەن، بەڵام وەك چۆن پێشمەرگە دوای تەواوبوونی ئەركەكەی لە كۆبانی گەڕایەوە، ئەم هێزانەی پەكەكەیش نابێ كێشە و شەڕ بنێنەوە؛ دەبێ ڕێز لە ئیرادە و خەڵك و حكوومەتی هەرێم بگرن و بگەڕێنەوە، تا بتوانین بە شێوەیەكی دروست خزمەتی شنگال بكەین.”

(سلێمان) دەشڵێت: “خەڵكی شنگال ناهەقیان نییە ناگەڕێنەوە؛ هێشتا چەند شوێنێك لە چنگی داعشدا ماوەتەوە و نزیكن لە ناوچە ڕزگاركراوەكان، خەڵكی ترسێكی زۆری لە بوونی ئەم هەموو هێزە جیاوازە هەیە كە هاتوونەتە شنگال و هەوڵی خۆسەپاندن دەدەن؛ لەلایەكی تریشەوە خزمەتگوزاری لە زۆربەی ناوچەكانی شنگالدا پەكی كەوتووە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆژئاڤایێ كوردستانێ.. ئێزدییان جه‌ژنا چارشه‌مبا سۆر گێران

Lalish Duhok

شنگال.. هەتا نهۆ نێزیكى 800 مامۆستایان دەست ژ دەوامێ‌ بەرداینە

Lalish Duhok

كچه‌ك و كوره‌كى ئێزدی هاتن رزگاركرن

Lalish Duhok