چینێ مه‌زنترين ته‌لیسكۆپ ته‌مامكر
ZNA – هه‌ولێر
وڵاتی چین به‌شێوه‌یه‌كی چڕ سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ته‌لیسكۆپه له جیهان كه به‌مدواییه له‌ژێر ناوی ته‌لیسكۆپی “فاست” دروست كرد.
زانایانی چین، رایانگه‌یاند، له كاری دامه‌زراندنی سنیه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ته‌لیسكۆپه‌كه ته‌واو بوون كه تیره‌كه‌ی ده‌گاته 500 مه‌تر، یه‌كه‌م سیگناڵیشی له بۆشاییه‌وه وه‌رگرتووه.
ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێكخستنی بۆ بكه‌ن و به‌پێی پێوه‌ری ئیشكردنه‌كه‌ی پێیدا بچنه‌وه، دواتر ده‌گاته قۆناغش ته‌واوی كاره‌كانی.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ئاهه‌نگی فه‌رمی كردنه‌وه‌ی ته‌لیسكۆپه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مه به‌شێكه له‌به‌رنامه‌ی وڵاتی چین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌نته‌رێكی به‌هێزی زانستی گه‌ردونی.
پرۆفیسۆر بینگ پو، جێگری سه‌رۆكی پرۆژه‌ی فاست، رایگه‌یاند، ئه‌مه كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره، به‌درێژایی ساڵانی رابردوو، بۆ تێبینی ماوه‌یه‌كی زۆرمان ده‌بڕی، به‌ڵام ئێستا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ته‌لیسكۆپی جیهانین.
ته‌لیسكۆپه نوێیه بێوایه‌ره‌كه، كه‌وتۆته ناو چاڵێكی سروشتی فراوان له هه‌رێمی قویتشۆ له باشوری رۆژئاوای چین، ئه‌و پرۆژه‌یه له‌به‌رنامه‌ی روانگه‌ی گه‌ردوونی نیشتمانی چینی دا بوو.
پارچه‌كانی سنیه زه‌به‌لاحه‌كه له هه‌زاران پارچه‌ی سێ دووری پێك هاتووه، به‌گه‌وره‌ترین ته‌لیكۆپ له جیهان داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر ته‌لیكۆپی پۆرتریكۆ كه گه‌وره‌ترین ته‌لیسكۆپ بوو قه‌باره‌كه‌ی 305 مه‌تر بوو، له ته‌نیشتی دابنرێت وه‌كو كورته‌باڵا ده‌رده‌كه‌وێت.
ماوه‌ی كاركردن له‌و ته‌لیكۆپه پێنج ساڵ بووه و 180 ملیۆن دۆلاری تێچووه، له هه‌زاران پارچه‌ی سێ ره‌هه‌ندی پێك دێت و له توانایدایه شه‌پۆڵی ئه‌ستێره به‌رزونزمه‌كان و ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی خاوه‌ن چڕییه‌كی به‌رزن بدۆزێته‌وه.
ئه‌و ته‌لیسكۆپه له میانی بیستن و كۆكردنه‌وه‌ی شه‌پۆڵی تیشكییه‌كان كه له هه‌ر ته‌نێكی بۆشاییه‌وه ده‌ربچێت كار ده‌كات، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه شه‌پۆڵی بێوایه‌ر له دووری ده‌یان ملیار ساڵی تیشكی و گه‌ردوونه دووره‌كان هه‌ستی پێ بكات و بدۆزێته‌وه.
بینگ پۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و ئامێره نوێیه، توانای دۆزینه‌وه‌ی شه‌پۆڵی رووناكی سێ ئه‌ستێره به‌رزونزم به‌یه‌كه‌وه هه‌یه كه به خێرایی ده‌سوڕێنه‌وه هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی چڕی به‌رزیان هه‌یه، ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و تیمه‌یه.
له‌كاتی كاركردنی ئه‌و ته‌لیسكۆپه به‌ته‌واوی وه‌زه‌ی خۆی، ره‌نگه تێگه‌یشتنمان بۆ گه‌ردوون بگۆڕێت.
پرۆفیسۆر سیمۆن گارانگتۆن به‌ڕێوه‌به‌ری یاریده‌ده‌ری روانگه‌ی گۆردێل بانك له به‌ریتانیا، وتی، ئه‌و ته‌لیسكۆپه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ زانایانی چین، وتیشی، پرۆژه‌یه‌كه چاوه‌ڕێی زۆری لێ ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر جێبه‌جێ كراوه، ئاماده‌كردنی ئه‌و پرۆژه ئاڵۆزه له‌پێشبینی هیچ كه‌سێك دا نه‌بووه.
وتیشی، ده‌بێته پاڵپێوه‌نه‌رێكی به‌هێز بۆ تۆڕی ته‌لیسكۆپه جیهانییه‌كان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
