هۆلەندا: هەرێما كوردستانێ نموونەیەكا جوانە ل فرەحزبی و دیموكراسیدا
هەولێر-KDP.info-
ئەمرۆ لە پیرمام هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیی لە كونسووڵی نوێی وڵاتی هۆڵەندا (جانێت ئەلبێردا) كرد.
لە سەرەتای دانیشتنەكەدا هەورامی بە ناوی سەركردایەتیی پارتییەوە بەخێرهاتنی كونسوڵی نوێی هۆڵەندای كرد و ڕایگەیاند كە پارتی هەموو جۆرە پشتگیرییەكی كونسووڵ دەكات لە كارەكەیان لە هەرێمی كوردستان. بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی كورتەیەكی لە ڕەوشی سیاسی و شەڕی داعشی بۆ كونسووڵی نوێی هۆڵەندا خستە ڕوو كە دیدگای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پرسە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دیدگایەكی دیموكراسیانەیە و هەموو قوربانی و خەباتی پارتەكەمان بۆ هێنانەدی دیموكراسی بووە.
هەروەها بۆ سەقامگیرتركردنی ناوچەكە جەنابی سەرۆك بارزانی لە ئایندەیەكی نزیكدا سەردانی بەغدا دەكات بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ و ئیدارەكردنی مووسڵ لە دوای ئازادكردنی.
سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدایش، هەورامی گوتی ئێمە تا ئێستاش پابەندی دەستوری عێراق بووین، بەڵام بەغدا هیچ مانایەكی بۆ دەستور نەهێشتووەتەوە، بۆیە ئیتر كاتی ئەوەیە گەل بڕیاری خۆی بدات. لە بەشێكی دیكەی قسەكانی هەورامیدا سپاسی وڵاتی هۆڵەندای كرد بۆ ئەو هاوكارییە سەربازی و مرۆییانەی كە پێشكەشی هەرێمی كوردستانی كردووە و هیوای خواست بەردەوام بن لە هاوكارییەكانیان.
جانێت ئەلبێردا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییەی پەیوەندییەكانی و سەرسامی خۆی بۆ ئاسایش و ئارامی و سیستەمی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان خستە ڕوو و ڕایگەیاند هەرێمی كوردستان نموونەیەكی جوانە لە فرە حزبی و دیموكراسیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. دواجار هەردوو لا هیوای بەردەوامی دیداری نێوانیان خواست.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
