شبكة لالش الاعلامية

قایممقامێ شنگالێ: پەکەکە ژچیايێ شنگالێ نەئێته‌ ڤه‌كێشان دێ سکالێ تۆمار کەین

قایممقامێ شنگالێ: پەکەکە ژچیايێ شنگالێ نەئێته‌ ڤه‌كێشان دێ سکالێ تۆمار کەین

باسنيۆز:5e15a8d7fe2780bf6e95c4afcbe0a3a0_l

قایمقامی شنگال ئاشکرای کرد، ئەگەر هێزە چەکدارییە نایاساییەکان ڕێز لە بڕیاری خەڵکی شنگال نەگرن، ئەوا لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا تۆمار دەکەن.

مەحما خەلیل، ئەوەشی بۆ (باسنیوز) ڕوون کردەوە کە خەڵکی شنگال هەڵوێستی خۆیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم نوێنەرایەتیی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سەرەتا هەوڵدەدەن لەگەڵ هێزەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و ئەو هێزە چەکدارییە نایاساییانەی دیکەدا گفتوگۆ بکەن کە لە سنوورەکە هەن، بۆ ئەوەی ناوچەکە چۆڵ بکەن، بەڵام ئەگەر بێ ئەنجام بێت، ئەوا پەنا بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای نێودەوڵەتی دەبەن.

قایمقامی شنگال دووپاتی کردەوە کە ناکرێت لایەنە چەکدارییەکان هێزیان لە چیای شنگال جێگیر بکەن و کێشە بۆ خەڵکی سڤیل دروست بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

قاسم شەشۆ:پەكەكێ‌ خۆ ژ شنگالێ‌ ڤەنەكێشایە

Lalish Duhok

(( ل بنگەهێ لالش تايێ شێخان دوو بەرهەمێن ئەدەبی هاتنە ئيمزاكرن))

Lalish Duhok

 95% خه‌لكێ شنگال دژى پەکەکێ نه‌

Lalish Duhok