میوزیك ئازارا دەرزیلێدانێ كێم دكت
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەكی نوێ دەڵێ كاتێك منداڵێك پێویستی بەوە دەبێ دەرزی لێبدرێ، ئەوە گوێگرتن لە مۆسیقا وادەكات كەمتر هەست بە دڵەڕاوكێ بكات و زۆرتریش بەرگەی ئازارەكەی بگرێ.
ئۆلیڤیا یەنگەر، سەرۆكی تیمی توێژەران و چارەسازی میوزیك لە زانكۆی كنتەكی، لەبارەی ئەنجامە نوێیەكانەوە دەڵێ “راستە مۆسیقا ناتوانێ ئازاری دەرزیلێدان بنەبڕبكات و وەها لە منداڵ بكات رقی لێی نەبێ، بەڵام هیچ نەبێ وادەكات تەواوی سەرنجی منداڵەكە لای دەرزیلێدانەكە نەبێ، بەڵكو بە ئیشكردنی میوزیكەكە هەستی بەشێوەیەكی كاتیی پەرت ببێ و كەمتر هەست بە ئازاری دەرزییەكە بكات”.
توێژینەوەكە بە هەماهەنگی سێ نێوەندی چاودێریی پزیشكیی ئەنجامدراوە و تێیدا 58 منداڵ بەشداربوون كە تەمەنیان لەنێوان 4-6 ساڵان بووە.
توێژەرەكان گوتوویانە جگە لە منداڵەكان، میوزیك وای لە دایك و باوكیشیان كردووە كەمتر هەست بەو دڵەڕاوكێیە بكەن كە بەهۆی ئازارگەیشتن بە منداڵەكەیان لەكاتی دەرزیلێدان تووشی ببن.
توێژینەوەكانی پێشووش دەریانخستبوو میوزیك بەشێكی بەرچاوی ئەو ئازار و دڵەڕاوكێیە كەمدەكاتەوە كە لەكاتی پرۆسە پزیشكییە بە ئازارەكان روودەدەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
