كورده‌ك دبته دادوه‌رێ مه‌ده‌نی ل دادگه‌ها ئۆسلۆ
باسنيۆز:
هاوڵاتیه‌كی كوردی دانیشتووی شاری سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت له ڕێگه‌ی سكرتارییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی هه‌رێمی ئۆسلۆوه ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه وه‌كو دادوه‌ری مه‌ده‌نی دادگای ئۆسلۆ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو، هه‌ڵبژێردراوه .
شوان حه‌مه، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یس بووك) ڕای گه‌یاندووه “له ڕێگه‌ی سكرتاریه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی هه‌رێمی ئۆسلۆوه ئاگاداركراومه‌ته‌وه كه جارێكی دیكه وه‌كو دادوه‌ری مه‌ده‌نی بۆ چوار ساڵی داهاتوو له دادگای ئۆسلۆ، هه‌ڵبژێردراومه‌ته‌وه”.
ئاشكراشیكردوه “دادوه‌ری مه‌ده‌نی هه‌مان مافی بڕیاردانی دادوه‌ری پیشه‌یی هه‌یه، واته له هه‌مو قۆناغه‌كانی دادگاییكردندا زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیار ده‌دات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه سیستمی دادوه‌ری نه‌رویج له سێ قۆناغ پێكهاتووه، دادگای به‌رایی‌و دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادگای باڵای وڵات.
ڕونیشیكردۆته‌وه ، دادگای به‌رایی له دادوه‌رێكی پیشه‌یی و دوو دادوه‌ری مه‌ده‌نی پێكدێت، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ش له سێ دادوه‌ری پیشه‌یی‌و چوار دادوه‌ری مه‌ده‌نی‌و دادگای باڵای وڵاتیش له 22 دادوه‌ر پێكدێت كه له ڕێگه‌ی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ته‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
