شبكة لالش الاعلامية

سه‌فین دزه‌یی:هێزێن پێشمه‌رگه‌ى ل شه‌رێ مووسل دێ به‌شداربن

سه‌فین دزه‌یی:هێزێن پێشمه‌رگه‌ى ل شه‌رێ مووسل دێ به‌شداربن

باسنيۆز:53666032e4873994e864da7cb1642335_l

گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی شاری موسڵ ده‌كه‌ن، به‌ گرنگیشی ده‌زانێت ئه‌و شاره‌ كه‌ نزیكه‌ی 50 كیلۆمه‌تر له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دووره‌، ڕزگار بكرێت.

سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت :” له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا، كۆبوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئاستی باڵای سیاسی و سه‌ربازی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵ بۆ تاوتوێكردنی كار و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش به‌ ئاراسته‌ی ڕزگاركردنی شاری موسڵ له‌ ده‌ست داعش، ئه‌نجام دراوه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سووریا، دزه‌یی ڕای گه‌یاند :” ئێمه‌ له‌ كوردستان به‌ دڵنیاییه‌وه‌ باوه‌ڕمان به‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌ سوریا هه‌یه‌، هانی كوردانی سووریاش ده‌ده‌ین به‌شێك بن له‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵاته‌”.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا له‌ باره‌ی به‌شداریكردنی سوپای توركیا له‌ شه‌ڕی ڕزگركردنی موسڵ، گوتی :” تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك یان بڕیارێك، یان لێدوانێك له‌ لایه‌نی توركییه‌وه‌ له‌ باره‌ی به‌شداریكردنیان له‌و شه‌ڕه‌، نییه‌”.

باسی له‌وه‌ش كرد، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌ نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی توركیادا هه‌یه‌، هیچ هه‌ڵوێستێكی خراپ له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی توركیا بۆ كوردی عێراق نییه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ ئیدانا هێرشا میونشن دکت

Lalish Duhok

دادگه‌هێن عێراقێ سزا بۆ 19 ژنێن ڕووسی ده‌ركر

Lalish Duhok

هێزێن پێشمه‌رگه‌ى زێده‌تر ژ 14 كیلۆمه‌تران پێشڤه‌چوون كريه‌

Lalish Duhok