ل باعه‌درێ هه‌لمه‌ته‌كا خوونبه‌خشین بۆ هێزێن پێشمه‌رگه‌ى ب رێڤه‌چوو
كوردستان تيڤى
هاووڵاتیانی شاره‌دێی باعه‌درێ وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتن و قاره‌مانیه‌تیه‌ی كه رۆژانه به‌رامبه‌ر به تیرۆرستانی داعش تۆماری ده‌كه‌ن ، هه‌ڵمه‌تێكی خوێن به‌خشینیان بۆ پێشمه‌رگه ئه‌نجامدا ، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا هاووڵاتیان به گروتینه‌وه به‌شداریان كرد و تێیدا زیاتر له سه‌د بوتڵ خوێنیان بۆ پێشمه‌رگه كۆكرده‌وه .
به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی باعه‌درێ كه خۆی یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی كرد ده‌ڵێت به‌خشینی به‌تڵێك خوێن كه‌مترین دیاریه به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌به‌خشرێت ، چونكه پێشمه‌رگه ماوه‌ی دوو ساڵه ئێمه ده‌پارێزێت ، جێی ئاماژه‌ی ساڵی دوو جار هاووڵاتیانی شاره‌دێی باعه‌درێ هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی خوێن بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
