شێخ شامۆ:ترومبێلا دوو فەرمانبەرێن دهۆکێ بۆ سنوورێ سووریا هاتينه برين
باسنيۆز:
نوێنەری ئێزیدییەكان، لە پەرلەمانی كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات كە بەهێزترین سەرەداوی كوشتنی دوو پێشمەرگەكە، بابەتی ئۆتۆمبێلەكانیانن، كە لە سنووری سووریان، بۆیە دەبێت لەسەر ئەوە لێكۆڵینەوە بكرێت.
شێخ شامۆ، نوێنەری ئێزیدییەكان لەپەرلەمانی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “تیرۆركردنی دوو پێشمەرگەكەی شنگال، مەترسی لەسەر ئەمنییەتی شارەكە دروست دەكات و دەمانخاتە بەردەم پرسیارەوە و لەگەڵ بوونی ئەو هەموو هێزەش لە شنگال، تەنیا خەڵكی دەڤەرەكە و ئێزیدییەكان زیان دەكەن”.
نوێنەری ئێزیدییەكان، ئەوەشی خستەڕوو: “دوای تیرۆركردنی ئەو دوو پێشمەرگەیە، هەندێك گومان و سەرەداو دەست كەوتوون، یەكێ لەوانە، چۆن ئەم دوو پێشمەرگە لە سنووری (یەپەگە) تیرۆر كراون؟، دواتر ئەمانە دوو ئۆتۆمبێلیان پێ بووە، ئەم ئۆتۆمبێلانە نەبراون بۆ ناو داعش، بۆ سنووری كوردستان نەهێنراونەتەوە، ئەی لە كوێن؟ ئەمانە براون بۆ سنووری سووریا، كە ئەوەش دیارە كێ دەسەڵاتی لە سنووری نێوان شنگال و کوردستانی ڕۆژئاوادا هەیە؟”.
شامۆ، گوتیشی: “ڕووداوی ئۆتۆمبێلەكە دەكرێت، بكرێتە پرسێكی گرنگ لەبارەی دۆزینەوەی سەرەداوی تیرۆركردنی هەردوو پێشمەرگە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
