شبكة لالش الاعلامية

“پڕۆژێ یاسايا بوودجا گشتی گهورين تێدا هاتنه‌ كرن.. ل ناڤەراستا هه‌يڤێ دا دێ رەوانەی پەرلەمانى ئێته‌ كرن”

“پڕۆژێ یاسايا بوودجا گشتی گهورين  تێدا هاتنه‌ كرن.. ل ناڤەراستا هه‌يڤێ دا دێ رەوانەی پەرلەمانى ئێته‌ كرن”

بەغدا-KDP.info-imagethumb

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، چەند گۆڕانكارییەك لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2017ـی عێراقدا ڕوویان داوە، بۆیە دوا كەوتووە و، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت.

حاكم (سەرحان سلێڤانەیی)، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “چەند گۆڕانكارییەك كەوتووەتە نێو پڕۆژەیاسای بوودجەی 2017ـی عێراق لە ژمارەی داهات و خەرجییەكاندا، بۆیە رەنگە تۆزێك دوا بكەوێت و لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێت و، ئێمەیش دەنگی لەسەر دەدەین”.

پێوەست بە گۆڕانكارییەكان لە پڕۆژەیاساكەدا، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕوونی كردەوە: “یەكێك لە گۆڕانكارییە گەورەكان ئەوەیە كە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق مۆڵەتی پێنج ساڵە بە فەرمانبەران دەدات بە مووچە بنەڕەتییەكانیانەوە. یەكێكی تر لە گۆڕانكارییەكان گۆڕینی نرخی نەوت بوو لە پڕۆژەیاساكەدا لە 35 دۆلارەوە بۆ 43 دۆلار و دواتریش بۆ 42 دۆلار”.

(سلێڤانەیی) جەختیشی كردەوە: “سەرجەم مافە دارایی و یاساییەكانی هەرێمی كوردستان وەكو خۆی لە پڕۆژەیاسای بوودجەی 2017ـی عێراقدا ماوەتەوە و هیچ دەستكارییەكی نەكراوە. تەنها ماوەتەوە ئەو شاندەی كە بڕیارە لە حكوومەتی هەرێمەوە سەردانی بەغدا بكات، لەوانەیە رێككەوتنی نوێ لەسەر هەناردەی نەوت بكرێ و گۆڕانكاری دروست ببێ لە ژمارەكاندا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەندیکا ئێكه‌تيا مامۆستایان و تەندروستيێ پێشوازيێ ل بریارا حکوومەتێ دکن

Lalish Duhok

هێزێن هەڤپەیمانان:راهێنان ب 23هەزار پێشمەرگە وسوپایێ‌ عێراقێ‌ هاتیە كرن

Lalish Duhok

توێژەره‌كێ سیاسی: هەموو سەره‌دانه‌كا بارزانی وەکوو سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ بۆ کوردان سەرکەفتنە

Lalish Duhok