شبكة لالش الاعلامية

بەرپرسێ لقێ پارتی ل شنگال:بۆ چوونا ده‌رڤه‌يا پەکەکێ ل شنگال پشته‌ڤانيا ئێزديان دکەین

بەرپرسێ لقێ پارتی ل شنگال: بۆ چوونا ده‌رڤه‌يا پەکەکێ ل شنگال پشته‌ڤانيا ئێزديان دکەین

باسنيۆز:e175619e8b4c416adbcec156479378e5_l

بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە ڕێگا نادەن پارتی کرێکارانی کوردستان لەو ھێزەی ئێستایان لە شنگال چەکدار زیاد بکەن، ئێزیدییەکانیش دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە نابێت پەکەکە لە شنگال بمێنێت.

وەحید باکۆزی، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ دووبارە ئێزیدییەکان دووپاتی ئەوەیان کردەوە کە ناکرێت پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شنگال بمێنێتەوە، لە کاتێکدا ئەمە دەنگێکی ناڕازییە لەلایەن ئێزیدیەکانەوە بەرانبەر بە پەکەکە، چونکە مانەوەیان لە شنگال مەترسییە”.

بەرپرسی لقی پارتی لە شنگاڵ، جەختی لەوە کردەوە: “کوشتنی ئەو دوو پێشمەرگە زۆر زەنگێکی مەترسیدارە، بۆیە پەکەکە ھێزی زیاد بکات، گومانەکان زیاتر دەبێت و تاوانەکان لەسەر خۆیان دەسەلمێنن، بۆیە ئەو تاوانەی کە لە شنگال کراوە لە سنووری ئەوان بووە و دەبێت ئەوان بەرپرسیاریەتی ئەوە ھەڵبگرن، لەبەرئەمەش ئێمە ئەوان بە پلەی یەکەم تاوانبار دەکەین و تاوانباریشن”.

گوتیشی: “ئێمە ڕێگا نادەین پەکەکە لەشنگال ھێزی خۆی زیاد بکات، چونکە پێویستمان پێی نییە و دەبێت پەکەکە شنگال چۆڵ بکات، چونکە لەوێ میوانن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌قینا مینه‌كا كه‌ڤن ل شنگالێ 8 وه‌لاتی كرنه‌ قوربانی

Lalish Duhok

ل شنگال پارتا ئێزدی یا دیموکراتی دێ پشكداريێ دھەلبژارتێن عێراقێ دا کت

Lalish Duhok

رزگاربوويه‌كا ئێزدى چیرۆكا خۆ دكه‌ته‌ په‌رتۆك

Lalish Duhok