واشنتۆن: لێدانا سه‌ربازی ل ئه‌سه‌د ئه‌گه‌ره‌كێ ڤه‌كريه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، هۆشدارینامه‌یه‌كی “توند”ی ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد، له باره‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بۆ لێدان له بهشاد ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، واشنتۆن وه‌ڵامی هۆشدارییه‌كه ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: “ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له دژی ئه‌سه‌د، ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه”.
ئیگۆر كۆناشینكۆف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، هۆشدارینامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد و رایگه‌یاند، هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا، یان هاوپه‌یمانانی ئه‌و وڵاته، له دژی سوپای حكوومه‌تی سووریا، له ئاسمانی ئه‌و وڵاته بێت، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و سیسته‌می به‌رگری، ده‌خرێته خواره‌وه.
مارك تۆنه‌ر، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له وه‌ڵامی پرسیارێك، له باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له دژی ئه‌سه‌د، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی, گوتی: “تا ئێستاش گفتوگۆ له باره‌ی ته‌واوی بژارده‌كان به‌رده‌وامه، هه‌موو بژارده‌كانیش دیپلۆماسی نین”.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندووه، خۆیان له به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتان به‌دوور ده‌گرن، به‌ڵام لێدوانی به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا په‌ره‌ی سه‌ندووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی پێشبینی نه‌كراو.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووش، ئه‌مه‌ریكا، گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سووریا، بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی نوێ له سووریا هه‌ڵپه‌سارد و مۆسكۆ و واشنتۆنیش یه‌كتر به شكستهێنانی ئاگربه‌ست له‌و وڵاته، تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
