شبكة لالش الاعلامية

ئەحلام حەجی: كوردستان نیشتمانی هونەر و جوانییە

ئەحلام حەجی: كوردستان نیشتمانی هونەر و جوانییە

رووداو- هەولێر251636image1

خاوەنی سێ ناسناوی نێودەوڵەتییە، تاجی شاجوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و زەویی كردووەتە سەر، بەڵام هێندە سادەو خاكییانە خۆی نمایش دەكات، باوەڕ ناكەیت ئەو هەموو ناسناوەی بردبێت. ئەحلام حەجی، بە رەچەڵەك مەغریبیە، بەڵام رەگەزنامەی فەرەنسیی هەیە و لە پاریس نیشتەجێیە، شۆخ و شەنگییەكەی وای كردووە رۆژ دوای رۆژ ناوبانگی زیاد بكات، لەگەڵ ئەوەشدا هەر تەنیا گرنگی بە جوانیی رووخساری نەداوە، بەڵكو جوانیی رۆح و مرۆڤایەتی و كارە خێرخوازییەكانی دەبێتە هۆی ئەوەی ناسناوی باڵیۆزی منداڵانی كیشوەری ئەفریقای پێ ببەخشرێت.

ئەحلام كە ماوەیەك لەمەوبەر لە هەولێر بوو، لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ (رووداو) مەبەستی سەردانەكەی ئاشكرا دەكات و باسی دوایین پڕۆژە و بەرنامەكانی خۆیشی دەكات.

رووداو: چۆن بوو سەردانی هەرێمی كوردستانت كرد؟

ئەحلام: ماوەیەكی زۆرە چاودێریی رەوشی هەرێمی كوردستان دەكەم، زۆر حەزم دەكرد سەردانی ئەم وڵاتە جوانە بكەم، خۆشبەختانە توانیم بەهۆی فێستیڤاڵی مۆدە و جوانی لە سلێمانی كۆببینەوە، بەڕاستی جوانیی كوردستان بەدەر بوو لە پێشبینییەكانم، لەگەڵ ئەوەشدا كە ئێستا هەرێمی كوردستان بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانەكانەوە فشارێكی زۆری لەسەرە، بەڵام خەڵكی كوردستان میواندۆست و میهرەبانن، ژیانیان خۆشدەوێت و پڕن لە جوانی و هونەر.
رووداو: لێرە ئافرەتانی كوردت چۆن بینی؟

ئەحلام: بەڕاستی ئافرەتی كورد زۆر بەهێز و بەسۆزن، ئافرەتی كورد دایكێكە دەزانێت چۆن منداڵەكەی پەروەردە بكات، چۆنیش گرنگی بەهاوژین و میوانەكانی بدات، ئەمە ئێستا لە دونیای دەرەوە زۆر بەكەمی دەبینرێت، چونكە ئەمان هیوای زۆریان بە ژیان هەیە. هەرچەندە ئافرەتی كورد بەدرێژایی مێژوو بە بارودۆخی زۆر سەختدا گوزەری كردووە، بەڵام هەرگیز هێز و توانای خۆی لەدەست نەداوە، من زۆر سەرسامم بە ئافرەتی كورد، ئەمەش لە رێگەی كارەكەمەوە بە هەموو جیهان دەگەیەنم.

رووداو: لەو ماوەیەی لە كوردستان بووی چی زۆر سەرنجی راكێشای؟

ئەحلام: زۆر شت سەرنجی منیان راكێشا، یەكێك لەوانە رێزگرتنی خەڵكەكەیە لە میوانەكانی، ئەمە بە دەگمەن لە جیهاندا دەبینرێت، هاوكات زۆر سەرسام بووم بە جلوبەرگ و كولتووری كوردی، لە سلێمانی جلی كوردیم لەبەركرد، زۆر سەرنجڕاكێش و جوان بوو، هەروەها لە هەولێر خواردنی زۆر خۆشی كوردەواریم خوارد، بەتایبەتی دۆڵمە زۆر خۆشە كە هەرگیز تامەكەی لەیادم ناچێت، هەرچەندە هەوڵم دا فێری دروستكردنی دۆڵمە ببم، بەڵام بەداخەوە نەمتوانی بەباشی فێر ببم، هیوادارم جارێكی دیكە كە هاتمەوە كوردستان بە جدی خۆم فێری دروستكردنی ئەم خواردنە بكەم.

رووداو: تۆ وەكو شاجوان ئامۆژگاریت بۆ ژنانی كوردستان چییە، بۆ ئەوەی هەمیشە بە جوانی بمێننەوە؟

ئەحلام: هەموو ئافرەتێك پێویستە رۆژانە وەرزش بكات، بۆ ئەوەی لەشولاری بە رێكی و جوانی بمێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر گرنگە وەرزشی یۆگا بكەنە بەرنامەی رۆژانەیان، چونكە رۆڵێكی گرنگی هەیە لە تواندنەوەی چەوری، هەروەها لە رووی تەندروستی و دەروونیشەوە زۆر سوودی هەیە، ئەوەی زۆر گرنگە ئافرەتان لەبیری نەكەن، خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاوە، ئەمەش یارمەتی جوان هێشتنەوەی پێست و دەموچاو دەدات.

رووداو: ئەو كاتەی تاجی شاجوانیت كردە سەر كەی بوو؟

ئەحلام: تەمەنم تەنیا 18 ساڵ بوو، كاتێك ناسناوی شاجوانم وەرگرت، ئەمەش بەرێكەوت بوو، پێشتر هیچ ئامادەكارییەكم بۆ نەكردبوو، یەكێك لە ئەندامانی لێژنەی شاجوانی لوبنان منی بینی و داوای لێكردم خۆم هەڵبژێرم، بۆیە خۆم كاندید كرد و ركابەرییەكی زۆر بەهێزیش هەبوو، بەڵام خۆشبەختانە توانیم تاجی شاجوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بكەم، هەرچەندە لە منداڵییەوە حەز و خولیای جلوبەرگ و مۆدەم هەبوو.

رووداو: دوای وەرگرتنی ناسناو چ پڕۆژەیەكت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامداوە؟

ئەحلام: هەر كەسێك دەبێتە خاوەنی ناسناوی شاجوان دەبێت پەیامێكی دیاریكراوی هەبێت، پەیامی سەرەكیی منیش بریتییە لە گرنگیدان بە منداڵانی بێ سەرپەرشت، بۆیە رێكخراوێكی خێرخوازیم تایبەت بەخۆم دامەزراندووە بەناوی رێكخراوی ئەحلام بۆ منداڵان كە چاودێریی منداڵانی بێ سەرپەرشتی مەغریب و وڵاتانی عەرەبی دەكات. ئێستا ئەم رێكخراوە چەندین لقی لە ئەوروپا و ئەفریقا هەیە، بڕیاریشم داوە لە عێراق و چەند وڵاتێكی دیكە لقی دیكە بكەمەوە، تاوەكو هاوكاریی منداڵی بێ سەرپەرشتی ئێرە بكات.

رووداو: بەشێكی زۆر لە شاجوانەكان دەبنە ئەكتەر، ئێوە بڕیارتان نەداوە بەشداری لە فیلم و دراما بكەن؟

ئەحلام: من عاشقی دونیای نواندن و هونەرم، بەتایبەتی سینەما، پێشتر هەندێ ئەزموونی نواندنم لە لوبنان و كەنداوی عەرەبی هەبووە، بەڵام دەمەوێت بەشێوازێكی بەرفراوانتر بێمە نێو بواری نواندن، چونكە ئەوە خەونی لە مێژینەی منە، پەنا بەخوا ئەم خەونەشم دێتەدی، هەرچەندە عومەر شەریف هونەرمەندی كۆچكردووی میسری یەكێك بوو لە هاندەرانی من بۆ ئەوەی بێمە نێو بواری نواندن و ئەو پێشبینی ئەوەی بۆ من كردووە كە بەهرەیەكی هونەریی نواندن لەمندا هەیە.

رووداو: تاوەكو ئێستا چەند ناسناوت بەدەستهێناوە؟

ئەحلام: دوای وەرگرتنی ناسناوی شاجوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرگای دیكە بەسەر مندا كرایەوە، بەشداریم لە مەراسیمی شاجوانی ئاسیا كرد و پلەی یەكەمم وەرگرت و ناسناوەكەم بەدەست هێنا، پاشان بەهۆی ئەو كارە خێرخوازیانەی پێشكەشی منداڵانی بێ سەرپەرشتم دەكرد، ناسناوی باڵیۆزی منداڵان لەسەر ئاستی كیشوەری ئەفریقام وەرگرت، هەروەها ناسناوی شاجوانی زەوی ساڵی 2016م وەرگرت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کچەكا کوردا خودان پێتڤيێن تایبەت نمایشکاره‌كا ب ناڤ و ده‌نگه‌

Lalish Duhok

ل دهۆکێ باژێرەکێ ديرۆكى هاتە دیتن

Lalish Duhok

بۆ چاره‌سه‌ريا 17 نه‌خۆشيان شێلمان بخۆن

Lalish Duhok