شبكة لالش الاعلامية

ڤێ ھەفتيێ شاندێ حکوومەتا ھەرێمێ دێ چتە بەغدا

ڤێ ھەفتيێ شاندێ حکوومەتا ھەرێمێ دێ چتە بەغدا

هەولێر-KDP.info-imagethumb

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لەکاتی سەردانی (سەرۆک بارزانی) بۆ بەغدا رێککەوتنێکی سەرەتایی کراوە لەبارەی بودجە و بڕیارە پێش پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە شاندێکی حکوومەتی ھەرێم بچێتە بەغدا بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە ئەنجامبدەن.

(سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “لەکاتی سەردانی (سەرۆک بارزانی) بۆ بەغدا رێککەوتنێکی سەرەتایی لەبارەی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان کراوە، بۆ تەواوکردن و ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە پێویستە شاندێکی حکوومەتی ھەرێم بچێتە بەغدا، بۆیە پێویستە لەم ھەفتەیە ئەوشاندە بچێتە بەغدا، لەبەر ئەوەی لە١٥ی مانگەوه‌ بڕیارە پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بکرێت.

(سلێڤانەیی) گوتیشی: “تاوەکو ئێستا ھیچ بڕیارێک نەدراوە کە بەغدا بڕێکی پارە ڕەوانە بکات بۆ ھەرێمی کوردستان و چاوەروان دەکرێت گەر شتێک بکرێت دوای ئەنجامدانی رێککەوتنه‌كه‌ بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەمریکا دێ خوارنێ و سۆتەمەنیێ بۆ 25 ھزار پێشمەرگەیان دابین کەت

Lalish Duhok

جێگرێ سوپاسالارێ پێشمه‌رگه‌ى:مه‌ حه‌شدا شه‌عبى ئاگه‌هداركريه‌ سنوورێ كوردستانێ نه‌به‌زينن

Lalish Duhok

ئەمریکا چەند پڕۆژەيێن کارەبێ ل هەرێما کوردستانێ دێ بجهئينت 

Lalish Duhok