حکوومەتا هەرێما کوردستانێ بریارهك بۆ داخستنا کەنالان دەرکر
باسنيۆز:
بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف، ئەوە دەخاتەڕوو كە لێژنەیەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەزگایانە پێكهێنانەوە، كە بیری توندڕەوی بڵاو دەكەنەوە.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە چوارچێوەی كاری هاوبەشی هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و ڕۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و توندرۆیی فیكریی، چوار بڕیار دەرچووە كە ئەمانەن، یەكەم: هەردەزگایەكی ڕاگەیاندنی (بینراو، بیسراو و خوێنراو)، فكری توندڕەوی بڵاو بكاتەوە، بۆماوەی یەك هەفتە چالاكییەكانی ڕادەگیرێت و دەبێت لافیتەك لە سزاكەی لە بەردەم دەرگای دەزگاكەی هەڵواسێت، دووەم: ئەگەر دەزگاكە لە ماوەی ساڵێك ئەو سەرپێچیەك دووبارە بكاتەوە كە دەزگاكەی دادەخرێت و دەبێت بەناوێكی دیكە بكاتەوە”.
ئەو بەرپرسەی ئەوقاف، ئەوەشی خستەڕوو: “لە سێیەم خاڵ باس لەوە كراوە، لێژنەكە دەسەڵاتی ئەوەی هەیە ئەو كتێب و بڵاوكراوە و نامیلكانە ڕابگرێت كە لە پێشنگا و كتێبخانەكان هانی توندوتیژی و فیكری توندرەوی دەدەن ڕایان گرێت و مامەڵەیان پێوە نەكرێت، هەروەها لە چوارەم خاڵیش، لێژنەكەی وەزارەت بۆی بۆی هەیە ڕێكاری یاسایی لەبەردەم خاوەنی دەزگاكان بگرێتەبەر”.
گوتیشی: “ئەم چوار بڕیارە نوێیە بە ئیمزای وەزارەتی ڕۆشنبیری دەرچووە و لەمەودوا هەموو ئەو دەزگایانەی ڕاگەیاندن بەشێوەی (بینراو، بیستراو و نوسراو)هانی تیرۆر و توندڕەوی دەدەن و فكری داعش بڵاودەكەنەوە، دادەخرێن و دەدرێنە دادگا”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
