بروسلی ل كوردستانێ يه
K24 – سلێمانی
عه‌باس عه‌لی زاده ناسراو به بروسلی كاتێك له وێنه و جوڵه‌كانی ده‌ڕوانیت ئه‌گه‌ر خۆی نه‌ڵێت من هاوشێوه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره ناسراوه‌ی مێژووم ئه‌وا ره‌نگه تۆی بینه‌ر و خوێنه‌ر به ئاسانی جیاوازییه‌كان به‌دی نه‌كه‌یت.
بروسلی ئه‌كته‌ری ناوداری چینی و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی به یه‌كێك له دیارترین ره‌مزه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له بواری فیلم و نواندن و هونه‌ره‌كانی جه‌نگ داده‌نرێت،زۆرێك له جیهان به هۆی خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌و ئه‌كته‌ره دوای43 ساڵ له كۆچی دوایشی تا ئێستا لاسایی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ لاسایی كردنه‌وه‌ی جووڵه‌كانی بروسلی ،له هه‌مان كاتدا له شێوه‌ی جه‌سته‌شدا له‌و بچن.
عه‌باس بروسلی جێگه‌ی بایه‌خی میدیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش بووه و رۆژنامه‌نوسان كار‌و ژیانی ئه‌م هاوشێوه‌یه‌ی بروسلیان دۆكۆمێنت كردووه.
عه‌باس عه‌لی زاده ده‌ڵێت:كاتێك كه 18 ساڵ بووم وێنه‌یه‌كم گرت كه وه‌ك بروسلی وه‌ستابووم، پاشان له فه‌یسبووك پۆستم كرد. دواتر هه‌موو هاوڕێیانم پاڵپشتیان كردم و پێیان ووتم تۆ وه‌كو بروسلی وایت و له‌و ده‌چیت.
عباس علی زاده”بروسلی” له دایك بووی ساڵی 1994 كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانه‌وه و 20 ساڵ دوای وه‌فاتی بروسلی له دایك بووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونی به ته‌واوی عاشقی بروس لی ده‌بێت و به ته‌واوی هه‌وڵ ده‌دات له‌و بچێت، عه‌لی زاده له ئێستادا به مه‌به‌ستی به‌شداری له كارێكی كۆمپانیای هاما بۆ به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری كۆمیدی كوردی “شه‌مۆ” له شاری سلێمانیه.
به‌رپرسانی ئه‌و كۆمپانیای هاما ده‌ڵێن ئه‌وان بیریان له‌وه كردۆته‌وه كاری رێكلام شێوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕێنێت.
سبەی عەباس عەلی زادە میوانی بەرنامەی رۆژباشی كوردستان24 دەبێت باس دەبێت و باس لە ئەزموون و وێكچوونی لەگەڵ برۆسلی دەكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
