په‌لاماره‌كا داعش ل میحوه‌رێ حه‌ردان هاته شكاندن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له میحوه‌ری حه‌ردانی رۆژئاوای رووباری دیجله، ئۆتۆمبێلێكی پیكابی رێكخراوی داعش، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوه‌كه‌ی تێدابووه، ویستوویانه په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كراوه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان، نیعمه‌ت مارۆنسی، له‌و میحوه‌ره، ئۆتۆمبێله‌كه و ته‌واوی چه‌كدارانی داعش، كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون، له بۆردومانه‌كه كوژراون و به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نزیك ببنه‌وه و زیانییان پێبگه‌یه‌نن.
بڕیاره ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سوپای عێراق، هۆزه سووننه چه‌كداره‌كان، حه‌شدی شه‌عبی، به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزی زه‌مینی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا و كه‌نه‌دا، ده‌ستپێبكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
