پێنچ كه‌سێن كوردێن ئێزدی ل ژێردەستێ داعشێ هاتنه رزگارکرن
باسنيۆز:
شەوی رابردوو پێنچ کەس لە کوردانی ئێزیدی لە ژێر ده‌ستی چەکدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگاركران و گه‌یشتنه سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست(باس‌نیوز)كه‌وتوون د درەنگانی شەوی ڕابردوو سێ ئافرەت و دوو مناڵی کوردی ئێزدی کە خەلکی گوندەکانی ده‌وروبه‌ری شارۆچکەی شنگالن بەهاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانیویانه لەناو شاری مووسل رزگاریان بێت و خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لە بەرزاییەکانی میحوه‌ری بادۆش.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان دوای گه‌یشتنیان بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌و پێنج هاووڵاتییه كورده ئێزدییه گواستراونه‌ته‌وه بۆ شاری دهۆك.
هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا به‌شێك له ژن و منداڵانی كوردانی ئێزدی له ده‌ستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ڕزگاركراون به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌سه‌دان كه‌سی دیكه به‌دیلی ماونه‌ته‌وه و ڕزگاریان نه‌بووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
