شبكة لالش الاعلامية

ڤیزه‌ دناڤبه‌را توركیا و عێراقێ دا هاته‌ راكرن

ڤیزه‌ دناڤبه‌را توركیا و عێراقێ دا هاته‌ راكرن

K24 – هه‌ولێرturkey-iraq-vize

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا فارۆق قه‌یماقچی رایگه‌یاند ئه‌مرۆ هه‌ینی 28 تشرینی یه‌كه‌می 2016 ڤیزه‌ی نێوان توركیا و عێراق هه‌ڵگیرا.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ری باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، قه‌یماقچی رایگه‌یاند ڤیزای پاسپۆرتی دیپلۆماتیك، خزمه‌تگوزاری و تاییه‌تی نێوان عێراق و توركیا رۆژی 28 ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵگیرا.

گوتیشی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی عێراقی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری، نه‌خۆشی و بازرگانی سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن، ده‌توانن ڤیزه‌ی ئه‌لكترۆنی یان ڤیزه‌ی C1 وه‌ربگرن و به‌ گرتنه‌ به‌ری رێوشوێنه‌كانی وەرگرتنی ڤیزه‌ی توركیا، له‌ ماوه‌ی رۆژێكدا ڤیزه‌ وه‌ربگرن.

له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كۆچی نایاسایی هاووڵاتیانی عیراقی بۆ توركیا و ووڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزمبووه‌.

له‌ دوای هاتنی داعش له‌ ساڵی 2014 و ده‌ستپێكردنی كۆچی زۆرێك له‌ هاووڵاتیانی عێراقی و كورد بۆ ئه‌وروپا، گوشارێكی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌تی ئه‌وروپایی خرایه‌ سه‌ر توركیا بۆ ئاسته‌نگ كردنی كۆچی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ رێگه‌ی توركیاوه‌ به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ دەكەن.

ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی عێراقی له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا بۆ ده‌ره‌وه‌ كۆچیان كردووه به‌ رێگه‌ی ئاسایی ده‌چوونه‌ توركیا و له‌وێشه‌وه‌ به‌ قاچاغی به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچیان ده‌كرد. به‌هۆیه‌وه‌ توركیا ناچاركرا پێدانی ڤیزه‌ به‌ هاوڵاتیانی عێراقی سه‌ختر بكات و پێشی به‌ لێشواوی په‌ناخوازانی عێراقی بۆ ئه‌وروپا بگرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆنكرن ده‌رباره‌ی‌ كێمكرنا رێژا پاشكه‌فتى لسه‌ر مووچێ هێزێن ناڤخۆ دئێته‌ دان 

Lalish Duhok

ل ژماره‌كا باژارێن هه‌رێمێ خوه‌نیشاندانێن پشته‌ڤانییێ بۆ عه‌فرینێ دهێنه‌ كرن

Lalish Duhok

وەزارەتا سامانێن سرۆشتی مه‌هانه‌ 31 ملیۆن دۆلاران بۆ پشته‌ڤانییا پانزینێ خەرج دكه‌ت

Lalish Duhok