پێنجه‌مین ماراسۆنا نێڤ ده‌وله‌تی يا هه‌ولێرێ ب رێڤه‌چوو
كوردستان تيڤى
سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجه‌مین ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له ژێر ناونیشانی (به‌ره‌و ئاشته‌وایی نیشتیمانییه) له‌سه‌ر سێ ئاستی جیاوازدا؛ به‌ڕێوه‌چوو.
له مارۆسۆنه‌كه‌دا زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س به‌شداربوون و چین و توێژه‌كان وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئاشتی جلوبه‌ركی سپییان پۆشی بوو و تێدا ره‌وه‌ند ئه‌حمه‌دی راكه‌ری شاری سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می پێنج كیلۆمه‌تری ده‌سته‌به‌ر كرد.
له ماراسۆنه‌كه‌دا نزیكه‌ی سه‌د ناوبژیوان سه‌رپه‌رشتیی ده‌كه‌ن و له سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی به‌رێوه‌چوونیش چاودێری دانرابوو. مه‌ودای راكردنی ماراسۆنه‌كه له‌سه‌ر سێ ئاستی جیاوازدایه؛ ئاستی یه‌كه‌م پێنج كیلۆمه‌تری و ئاستی دووه‌م ده كیلۆمه‌تری و ئاستی سێیه‌میش چل و دوو كیلۆمه‌تری. ساڵی دوو هه‌زار و نۆ یه‌كه‌م ماراسیۆن له شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و تا ئێسته پێنج ماراسۆن سازكراون كه تێدا هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
