فه‌یاز: ده‌رباره‌ی ناوچه‌يێن ده‌رڤه‌ى ئیدارا هه‌رێمێ لێكتێگه‌هشتن ل ناڤبه‌را به‌غدا و هه‌ولێرێ دا هه‌یه
ZNA – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه فالح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی رایگه‌یاند، لێك تێگه‌یشتن له‌نێوان حكومه‌تی فیدرال و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دوای ئه‌وه‌ی ره‌وشی وڵات سه‌قامگیر و هێور ده‌بێته‌وه هه‌ردوولا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ داده‌نیشن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن ده‌زگا راگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه هه‌وڵی دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م رزگاركردنی موسڵ ده‌ده‌ن، فه‌یاز جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دوژمنان ده‌یانه‌وێ ئاسته‌نگ بخه‌نه به‌رده‌م رزگاركردنی موسڵ، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه عێراق بگه‌ڕێته‌وه مه‌یدانی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
