شبكة لالش الاعلامية

“داعش زارۆكێن ئێزدی بكۆم دئینت بۆ خەتەنە”

“داعش زارۆكێن ئێزدی بكۆم دئینت بۆ خەتەنە”

رووداو- ناوەران257251image1

یاریدەدەرێكی پزیشكی كە تا مانگێگ پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی خەنسا لە شاری مووسڵ كاری دەكرد، دەڵێت چەكدارەكانی داعش، منداڵانی كوردی ئێزدییان بە كۆمەڵ هێناوەتە نەخۆشخانەكە بۆئەوەی خەتەنە بكرێن. جارێك لەگەڵ دوو لەو منداڵانە قسەی كردووە كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە خرابوونە بەر مەشق و راهێنان.

دوای شەش رۆژ لە گەمارۆدانی، دواجار پێشمەرگە چوونە نێو گوندی فازڵییەی نزیك ناحیەی باشیك كە نزیكەی شەش هەزار هاووڵاتی سڤیلی تێدابوو، زۆربەشیان كوردی شەبەك بوون.

هەندێك لە دانیشتووانی ئەو گوندە فەرمانبەری فەرمانگەكانی مووسڵن و تا ئەو دواییەش لەو فەرمانگانە كاریان كردووە. یەكێك لەوان كارمەندێكی تەندروستییە كە لە نەخۆشخانەی خەنسا لە مووسڵ كاری كردووە.

ئەو كارمەندە كە بە ئەبو هاجەر خۆی ناساند، شەش ساڵە لە نەخۆشخانەی خەنسا لە شاری مووسڵ كار دەكات. كاتێك داعش لە حوزەیرانی 2014 هاتووەتە مووسڵ، ئەو چووەتەوە ماڵەكەی خۆی، بەڵام دوای دوو هەفتە لەلایەن داعشەوە فەرمانی پێكراوە بگەڕێتەوە سەر كارەكەی و ئەویش گەڕاوەتەوە.

ئەو نەخۆشخانەیەی ئەبو هاجەر كاری تێدا كردووە، تایبەتە بە منداڵان. ئەبو هاجەر دەڵێت چەندین منداڵی كوردی ئێزدیی لەوێ بینیوە كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە هێنراونەتە ئەوێ.

ئەبو هاجەر گوتی “شەش مانگ بوو داعش هاتبووە مووسڵ، رۆژێك دوو چەكداری داعش هاتن و شەش منداڵیان هێنا كە تەمەنیان لە نێوان 7 – 10 ساڵاندا بوو. داوایان كرد منداڵەكان خەتەنە بكرێن. نەمزانی منداڵەكان كێن، دواتر هەفتانە بە كۆمەڵ منداڵیان دەهێنا بۆ خەتەنەكردن یان بۆ چارەسەری”.

ئەبو هاجەر كە كوردی شەبەكە، سەرەتا نەیزانیوە ئەو منداڵانە كوردی ئێزدین، تاوەكو رۆژێك گوێی لێبووە دوو لەو مێرمنداڵانەی هێنراونەتە ئەوێ، بە كوردی قسەیان كردووە. ئەبو هاجەر گوتی “بینیم بە كوردی قسە دەكەن. پرسیم ئێوە كوردن؟ گوتیان كوردی ئێزدین”.

كاتێك ئەبو هاجەر بە كوردی قسەیان لەگەڵ دەكات، یەكێك لە منداڵەكان پێی گوتووە كە بیری خێزانەكەی دەكات، بەڵام ناهێڵن بیانبینن “چەكدارانی داعش پێیان گوتبوون تاوەكو راهێنان تەواو نەكەن رێگەتان پێ نادرێ”.

داعش لە سێی ئابی 2014 پەلاماری ناوچەی نیشتەجێبوونی ئێزدییەكانی دا لە شنگال و دەوروبەری و لە “فەرمان”ێكی بێوێنەدا هەزاران خێزانی راپێچ كرد و پاشان لە مووسڵ و تەلەعفەر كەوتنە لێكجیاكردنەوەیان و تا ئەمڕۆش چارەنووسی بەشێكی زۆریان كە نزیكەی سێ هەزار دەبن، بە نادیاری ماوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چیرۆكا وى زارۆكێ ئێزدى يێ داعش مێشكێ وى شووشتى

Lalish Duhok

195قوتابيێن سه‌ركه‌فتى هاتنه‌ خه‌لاتكرن

Lalish Duhok

مه‌حمود ئێزدی:پارتی پالپشتيا خواست و داخوازيێن كوردێن ئێزدی دكت

Lalish Duhok