فه‌رمانده‌یه‌كێ پێشمه‌رگه‌ى: هێرشكرن بۆ سه‌ر حه‌ویجه نێزیكه
ZNA هه‌ولێر
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بڕیارێك نه‌دراوه كه هێرشكردنه سه‌ر حه‌ویجه بكه‌وێته دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، ده‌شڵێت: “هێرشی سه‌ر حه‌ویجه له ئان و ساتدایه”.
وه‌ستا ره‌سوڵ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك رایگه‌یاند: هیچ بڕیارێك نه‌دراوه كه دوای ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ هێرشی سه‌ر حه‌ویجه ده‌ستپێبكات، به‌ڵكو هێرشكردنه سه‌ر حه‌ویجه له ئان و ساتدایه.
وتیشی: “قه‌زای حه‌ویجه به ناحیه‌و گونده‌كانیه‌وه له سنووری كه‌ركوك به ده‌ستی داعشه‌وه ماوه، هه‌ر كاتێك هێرشی بكرێته سه‌ر چه‌كدارانی داعش بواری ده‌ربازبوونیان نییه‌و هه‌موویان تیاده‌چن”.
وه‌ستا ره‌سوڵ روونیكرده‌وه: سنووری حه‌ویجه زۆر گه‌وره‌یه، بۆ نمونه ناحیه‌ی ره‌شاد سه‌ر به حه‌ویجه‌یه، ئه‌و ناحیه‌یه دێته‌وه سنووری داقوق، ناحیه‌ی ریاز دێته‌وه سنووری كه‌ركوك، ناحیه‌ی عه‌باسیه‌و قه‌راج ده‌چێته‌وه سنووری مه‌خمور.
ماوه‌ی 15 رۆژه پڕۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستیپێكردووه‌و تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر ناوچه له ده‌ستی داعش ده‌رهێنراوه و ئه‌مڕۆش سوپای عیراق چوونه ناو باره‌گای ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعیراقییه له موسڵ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
