شبكة لالش الاعلامية

ئيرۆ تەرمێ شەهید دکتۆر سلێمان دێ گه‌هشته‌ هەولێرێ

ئيرۆ تەرمێ شەهید دکتۆر سلێمان دێ گه‌هشته‌ هەولێرێ

باسنيۆز:f6cf7b6182c3609683f98076605518ae_l

بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 6\11\2016، تەرمی شەهید دکتۆر سلێمان، لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بگەیەندرێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

پەیامنێری (باسنیوز) لە شاری (دۆسڵدۆرف)ی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوە کرد، کاتژمێر 3:40 دەقیقەی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی شەهید دکتۆر سلێمان، بە یاوەریی ماڵبات و ژمارەیەک لە هاوڕێکانی، لە فڕۆکەخانەی دۆسڵدۆرفەوە دەگەیەندرێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە هەولێر، بە مەراسیمێک، پێشوازی لەو شەهیدە دەکرێت و پاشان لە ڕێگەی پارێزگای دهۆک و دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە، بۆ پارێزگای چەولیک لە کوردستانی باکوور دەگوازرێتەوە کە زێدی خۆیەتی.

دکتۆر سلێمان، ناوی تەواوی (سەعید چوروککایا)یە، خەڵکی ناوچەی چەولیکی کوردستانی باکوورە و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە، بەڵام بەهۆی هەڕەشەی داعش لە سەر کوردستان و بەرزیی هەستی نیشتمانپەروەری، ئەڵمانیای جێهێشتووە و لە هەرێمی کوردستاندا، وەک پێشمەرگەیەکی خۆبەخش، بەشداری لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا کردووە.

شەهید دکتۆر سلێمان، شارەزاییەکی زۆری لە بواری پووچەڵکردنەوەی میندا هەبووە و لە ماوەی کارکردنی وەک پێشمەرگەیەکی خۆبەخش، هەزاران مینی پووچەڵ کردووەتەوە. بەڵام لە ڕۆژی 26\10\2016، لە کاتی پووچەڵکردنەوەی میندا، مینێک پێیدا تەقییەوە و بە سەختی بریندار بوو، بۆیە لە نەخۆشخانەکانی هەولێرەوە بە فڕۆکەی ئەمبوڵانس، گەیەندرایە نەخۆشخانەی ناوەندیی سەربازی لە شاری کۆبڵنز لە ئەڵمانیا، بەڵام لە شەوی 31\10\2016، هەر لەو نەخۆشخانەیە، شەهید بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەرپرسەكێ‌ پارتی:خورماتوو پێتڤی ب هێزێن پێشمەرگەی یە

Lalish Duhok

هه‌رێمێ هاورده‌كرنا مریشك و بالنده‌يان ژ عێراق و ئيرانێ راگرت

Lalish Duhok

سه‌رۆكایه‌تییا هه‌رێما كوردستانێ ب دژواری به‌رسڤا نوری مالكی دا

Lalish Duhok