پێشمەرگەى باشیكێ ب تهمامى كۆنترۆلكر
K24 – باشیك
تۆڕی پەیامنێرانی كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ رایانگەیاند: “ئێستا سەنتەری شارەدێی باشیك و سەرجەم گەڕەكەكان لە ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمەرگەدایە و ھێزەكانی پێشمەرگە كێوماڵی ناو باشیك دەكەن”.
ماوەی 20 رۆژە ھێزی پێشمەرگە چەكدارانی داعشی لە باشیك گەمارۆدابوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوەندی باشیكی دەستپێكرد، لە ماوەیەكی كەمدا توانرا شارەدێیەكە كۆنتڕۆڵ بكرێتەوە.
زۆرینەی دانیشتووانی ئەو شارەدێیە کوردی ئێزدیین و موسوڵمان و مەسیحی و کوردی شەبەکیشی تێدا دەژین،لە دەوروبەری ناحییەکە ژمارەیەک گوند ھەڵکەوتووە کە “17” گوندیان عەرەبەکان تێیدا نیشتەجێن و “6” گوندی دیکەش ھەن کە ھی کوردە ئێزدییەکانە و لە گوندێکی ئەو شارەدێیەشدا تورکمانەکان ھەن.
خەڵکی ئەو ناوچەیە بە چەند زمانێک قسە دەکەن وەک”عەرەبی” و ” کوردی” و “سریانی” و “تورکمانی”.
ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارەدێیە بە “70 ” ھەزار کەس ئەژمار کراوە و ناوچەیەکە بە کلتوری جۆراوجۆر دەوڵەمەندە بەھۆی ئەو فرە نەتەوەیی و ئاینییەی تێدایە، لە ناوچەکانی “باشیک” و “بەحزانی” ژمارەیەکی زۆری کوردی ئێزدی دەژین کە بەگوێرەی سەرژمێرییەکان ژمارەی ئێزدییەکانی ئەو ناوچەیە 70% ی کۆی دانیشتووان پێکدەھێنن و ھەروەھا 25% دانیشتوانی ئەو دەڤەرانە مەسیحین و لە “سریانی کاسۆلیک” و ” سریانی ئەرسەدۆکس” پێکھاتوون.
ھەروەھا 5% دانیشتوانی ئەو ناوچانە سەر بە ھۆزە کوردییەکانی دیکەی ناوچەکانی بادینانن، بەڵام گوندەکانی دەوروبەری شارەدێی باشێک کە ژمارەیان”17″ گوندە پێکھاتەکانی دابەش بوون بە سەر پێنج کلتوری جۆراوجۆردا،عەرەبەکان لە 6 گوندی ناوچەکەدا رێژەیان 20% و کوردی شەبەک لە “20” گوندی ئەو شارەدێیەدان و رێژەی 70% و تورکمان لە گوندێکی ئەو ناوچانەدا دەژین و رێژەیان 5% و عەرەب و کریستیانەکانیش لە دوو گوندی دیکەدا رێژەیان دەگاتە 5% ی دانیشتوانی گوندنشینی دەوروبەری شارەدێی باشیک.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
