ئالايێ کوردستانێ ل ته‌ماما باشیکێ دا هاته بلندكرن
باشیك-KDP.info-![]()
به‌ڕێوەبه‌ری شارەدێی باشیك له ناوەڕاستی شارەدێیەکەدا ده‌ڵێ، خه‌ڵكی باشیك خۆشحاڵن و به ناوی ته‌واوی خه‌ڵكی باشیكەوە سپاسی سه‌رۆك بارزانی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین و ئێستا باشیك ئازاده و ئاڵای كوردستانیش له هه‌موو شوێنێكدا به‌رز كراوەتەوە.
زه‌نوون یوونس یووسف بەڕێوەبه‌ری باشیك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “دوو ساڵ و چه‌ند مانگێكه باشیك له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعشدا بوو؛ ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه قارهمانیهتیهكی تریان به‌رپا كرد و ته‌واوی شارەدێی باشیكیان ڕزگار كرد؛ خه‌ڵکی باشیكیش به‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ زۆر زۆر كهیفخۆشن؛ جا به ناوی خۆم و ته‌واوی خه‌ڵكی باشیكەوە پیرۆزبایی له سه‌رۆك بارزانی و ته‌واوی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ین و سپاسیان ده‌كه‌ین.”
زه‌نوون دەیشڵێت: “پێشمەرگە باشیكیان ئازاد كرد و ئاڵای كوردستانیش له ته‌واوی باشیكدا به‌رز كرایه‌وه.”
شارۆچکەی باشیک دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ لە سنووری دەشتی نەینەوا و 20 کم لە سەنتەری شاری مووسڵەوە دوورە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
