ل رووسیا داخوازا ب جینۆساید ناساندنا کوشتارا ئێزدیان دئێته كرن
ZNA – ھەولێر
له مۆسکۆ مۆڵێک به ناوی شنگال ده‌کرێته‌وه و داوا ده‌کرێت ڕووسیا کاره‌ساتی ئێزدییه‌کان به جینۆساید بناسێنێت.
له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مۆسکۆئ پارتەختی ڕووسیا مۆڵێک به ناوی شنگاله‌وه کراوه‌ته‌وه که ناوه‌که‌ی بۆ ڕووسییه‌کان بێگانه‌یه.
هه‌روه‌ها بزنسمانێکی ئێزدی ته‌له‌فزیۆنێکی بەناوی (لالش) کردووه‌ته‌وه.
په‌یامنێری ئه‌لمۆنیته‌ر ده‌ڵێت “زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له مۆڵه‌که بوو نه‌یانده‌زانی ئه‌و ناوه واتای چییه.
هەروەها نه‌شیانده‌زانی که له قاتی خواره‌وه‌ی مۆڵه‌که تیڤی لالشه که ته‌نیا تیڤی سه‌ته‌لایتی ئێزدییه‌کانه له جیهاندا.”
نوێنه‌رێکی ته‌له‌فزیۆنی لالش ڕایگه‌یاندووه که ئه‌وان به زمانی خۆیان که کوردییه به‌رنامه‌کانیان په‌خش ده‌که‌ن، زمان و کولتور و چه‌وسانه‌وه‌ی ئێزدییه‌کان ده‌ناسێنن و هیچ لایه‌ندارییه‌کی سیاسی‌یان نییه و ئامانجیان ته‌نیا پاراستنی ناسنامه‌ی ئێزدییه‌کانه.
ده‌وڵه‌مه‌ندێکی ئێزدیی ڕووسی به ناوی (میرزا سۆلیان) تێچووی ته‌له‌فزیۆنه‌که دابین دەکات کە په‌خشی ده‌گاته ڕووسیا و وڵاتانی ئه‌وروپا و جۆرجیا و عێراق و ئه‌رمینیا و ستۆدیۆکانی له ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسایه.
هه‌روه‌ها ساموێل کۆچه‌یی که سه‌رۆکی کۆنگریسی ئێزدییه‌کانه کە ئه‌نجومه‌نێکە تایبەت بە کاروباری ئێزدییه‌کان ڕایگه‌یاندووه ئه‌وان نامه‌یه‌کیان داوه‌ته په‌رله‌مانی ڕووسییا تا قه‌تڵوعامی ئێزدییه‌کان له شنگال به جینۆساید بناسێنێت، به‌ڵام تا ئێستا بێ وه‌ڵامه.
جێی باسه، له وڵاتی ڕووسیا به‌پێی ئاماری ساڵی ٢٠١٠ زیاتر له ٤٠ هه‌زار کوردی ئێزدی ده‌ژین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
