كه‌شناسی پێشبینیا باران بارینێ دكت
خه‌ندان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیده‌كات به‌هۆی کاریگەری بارستە هەوایەکی نیمچە سارد شه‌پۆلێكی باران روو له‌هه‌رێم بكات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند “کاریگەری بارستە هەوایەکی نیمچە سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات کە لە باکووری هەرێمەوە دەگاتە سەر ناوچەکەمان”.
رونیشیكردووه‌ته‌وه، ئەمرۆ هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت پلەکانی گەرما پلە بە پلە روو لە نزم بوونەوە دەکات ڕێژەی نزم بوونەوەکە بە (2-5) پلەی سیایزی دەبێت.
به‌پێی پێشبینی كه‌شناسی “باران بارین سبەی پێنج شەممە لە ناوچە شاخاویەکان دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا پاشان ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت به‌ڵام پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێنێتەوە”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێش هەیە لە هەندێ ناوچە، پاشان رۆژی هەینی ئاسمانی هەرێم بە گشتی بۆ پەڵەهەوروساماڵ دەگۆڕێت .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
